لە بەنگلادیش چ روودەدات...؟

Draw Media

2024-08-07 06:48:40



د. ئارام رەفعەت
دواجار دوای سەدان قوربانی خەڵکی ناڕازی بەنگلادیش توانییان شێخ حەسینەی سەرۆک وەزیران ناچار بە  راکردن  کرد و کۆتاییان بە حوکمی ١٥ ساڵەی ئەو ژنە ٧٧ ساڵەیە هێنا.
چیرۆکی بەنگلادیش چیرۆکێکی خەمناکە. ئەوان لەدوای جەنگی جیهانی دووەمدا، لەگەڵ هیندییە موسوڵمانە ئوردوو زمانەکان فریوی برایەتی ئایینییان خوارد، هاوشێوەی کورد لەگەڵ تورکەکان لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمدا. بەنگلادیشییەکان، وەک پابەندبوونێکی برایەتی ئایینی بڕیاریان دا کە لەبری سەربەخۆیی وڵاتەکەیان بەشێک بن لە قەوارە تازە سەربەخۆکەی پاکستان.
ئەوان پێویستیان بە چارگە سەدەیەک و هەزاران قوربانی هەبوو تا لەژێر دەستی  حوکمی پاکستانییە هاوئایینییەکانییان رزگارییان بێت.
پاڵەوانی ئەم داستانی سەربەخۆییە، شێخ مەجبورو رەحمان بوو، باوکی شێخ حەسینە.  ئەو سەرۆک و دامەزرێنەری کۆمەڵە ئەوامی  بەنگلادیشی بوو.
سەربەخۆیی بەنگلادیش لە ١٩٧١دا سەقامگیری بۆ ئەو وڵاتە پڕدانیشتوانە نەهێنا. لەماوەی چوار ساڵدا پێنج جار سەرۆک و حکومەتیان گۆڕی، تا سوپا کودەتای کرد و دەسەڵاتی گرتە دەست.
لەوساوە و تا ساڵی ٢٠٠٩، سوپا یان ژەنەڕاڵەکان  بوونە حاکم و بڕیاردەری ئەم وڵاتە. واتە یان کەسێکی دیاری کراوی خۆیان حکومەتی پێک دەهێنا، یان بە موبارەکەی سوپا حیزبێک سەرۆک وەزیرانی دیاری دەکرد.
لە ١٩٧٥  شێخ مەجبورو رەحمان کوژرا و شێخ حەسینەی کچی وەک  میراتگری باوکی دەرکەوت.
لە ١٩٩٦ شێخ حەسنیە بۆ یەکەم جار دەسەڵاتی گرتە دەست. دووەم جار لە ٢٠٠٩دا بوو. لە ساوە حوکمڕانی بەنگلادیش بوو و تاڕادەیەک پاشەکشەی بە سوپاکرد. شێخ حەسینە بە ژنە پۆڵایینەکە و بە  یەکێک  لەو سەرۆک وەزیرانە دەناسرێت کە زۆرترین ساڵ  حوکمڕانی کردووە.
پێش شێخ حەسینە، ژنێکی تر لەدەسەڵاتدابوو، کە خالیدە زیا بوو. چیرۆکی  خالیدەش  لە هی حسینە دەچێت و  سەرۆکی حیزبی نەتەوەیی بەنگلادیشە.    
هاوشێوەی بنەماڵەکانی تاڵەبانی و بارزانی لەباشور، لەبەنگلادیشیش نیو سەدەیە بنەماڵەی  خالیدە و حەسینە قۆرغی کایەی سیاسی بەنگلادیشیان کردووە.
لە ٢٠٠٧ کە خالیدە سەرەک وەزیران بوو، حەسینە لەزینداندا بوو، لە ٢٠٠٩ خالیدە هاتە سەرکار، دواتر حەسینە خرایە زیندان. دوای راکردنی حاسینە لە چەند رۆژی رابردوودا، خالیدە لەزیندان ئازاد کرا.
سوپا هەلی رۆیشتنی  حەسینەی قۆستەوە و جارێکی تر هاتەوە سەر شانۆ. سوپا کۆتایی بە حوکمی حەسینە هێنا و ئەو بوو مۆڵەتی ٤٠ خولەکی دا بە حەسینە تا وڵات جێبێڵێت. هەر سوپاشە پەیمانی دیموکراسی و دادپەروەی دوای حاسینەی داوە. ئەمە چیرۆکە غەمبارەکەی بەنگلادیشە. ئەوان لەنێوان دوو بنەماەی گەندەڵ و سوپا گیرییان خواردووە تا ئێستا هیچ هێزێک نەیتوانیوە ئەم یاری سێ کوچکەیە تێک بدات.
نارەزایەتییەکان بۆ دادپەروی لەهەلی کار دەستی پێکرد. شۆڕشگێڕە دێرنەکان کۆتای ٢٥٪یان هەیە. واتە چارەگی هەلی کار بۆ ئەو بنەماڵانەیە کە لەشەڕی سەربەخۆیی لە پاکستان بەشداربوون. جگە لەوە گەندەڵی ئەو کۆمەڵگایەی وێران کردووە. پێشتر خالیدە بەتۆمەتی گەندەڵی خرایە زیندان، ئێستاش حەسینە بەتۆمەتی گەندەڵی لەحکم لایدا.
بەنگلادیش قوربانی پێگە جوگرافییەکەیەتی، ئەو دەبێت لەنێوان دوو زلهێزی ناوچەکەدا، چین و هیندستان، هەم هاوسەنگی رابگرێت و هەم خۆی لەدەست تێوەردانییان بپارێزێت.
بەنگلادیش  وردە حیزبی زۆری نیشتیمانی و فیرقەیی (ئیسلامی سیاسی) هەن. هەندێکیان سێبەری دەسەڵاتن و فیرقەییەکانیش  پەرتەوازەن و زیاتر لە دەرزەنێک حیزبن هەندێکیان لە کاری تیرۆرەوە گلاون.  ئایا سوپا بوار بەهیچ کام لەو وردە حیزبانە دەدات یاری خالیدە و حاسنیە بشێوێنن؟
هاوپێچ خاتو حەسنییەی سەرۆک وەزیرانی تا پێرێی بەنگلایدشە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand