Draw Media

ئاوات شێخ جەناب وازی لە بزوتنەوەی گۆڕان هێنا

Draw Media

2024-06-13 13:32:32




درەو:

درەو:
"ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی وازی لە بزووتنەوەی گۆڕان هێناوەو داوایكردووە كەسێك لە شوێنەكەی دابنرێت، ماوەی زیاتر لە چوارمانگە هیچ پەیوەندییەكی حزبی بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە"
سەرچاوەیەكی نزیك لە ئاوات شێخ جەناب بە (درەو)ی راگەیاند: لە دوای كۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕانەوە و زیاتر لە چوار مانگە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم لە پشكی گۆڕان وازی لە بزووتنەوەی گۆڕان هێناوەو هیچ پەیوەندییەكی حزبی بەو بزووتنەوەیەوە نەماوە.
ئاواتی شێخ جەناب دوای ئەوەی هیچ پەیوەندییەكی بەبزوتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە، داوای كردووە بەفەرمی گۆڕان كەسێك بۆ شوێنەكەی دەست نیشان بكات  تا بەزوترین كات پۆستەكەی ڕادەست بكات یان یەكێك لەوەزیرەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بەوەكالەت پۆستەكەی بەڕێوە ببات.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد، ئاوات شێخ جەناب بەتەواوی لە بزووتنەوەی گۆڕان نائومێد بووەو تا ئێستا سێ جار دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی بزووتنەوەی گۆڕانكردووەو دوایین دەستلەكاركێشانەوەی لە مانگی یەكی 2023 بوەوەو نوسیویەتی" تكایە من لابەرن و كەسێكی تر بخەنە شوێنەكەم، من لە حزبێكدا كارناكەم كە زیاتر لە دوو ساڵە سەركردایەتی و بڕیاربەدەستی نەبێت"
 ئاوات شێخ جەناب ماوەی چوار ساڵە سەرەڕای نەمانی پەیوەندی بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە، لە گروپەكانی جڤات و سەركردایەتی گۆڕان نەماوەو  لە هیچ كۆبوونەوەیەكی بزووتنەوەی گۆڕان بەشداری نەكردووە لە كۆبوونەوەی تیمی بزووتنەوەی گۆڕانیش لە حكومەت چووەتە دەرەوە.
ئاوات شێخ جەناب لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك وەزیری دارایی لە پشكی گۆڕان دەستبەكاربووەو پێشتر ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان  و رێكخەری ژووری دارایی ئەو بزووتنەوەیە بوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand