نەخشەی تازەی سیاسی باکورو تورکیا بە ژمارەو رێژە

Draw Media

2024-04-01 08:42:11



د. ئارام ره‌فعه‌ت

دوێنێ ٣١ی ئازار لە باکوری کوردستان و تورکیا هەڵبژاردن کرا. دەرەنجام و هاوکێشە تازەکانی دوای هەڵبژاردن بەمجۆرەیە:

+ یەکەم:

تورکیا بەرەو عەلمانی/ کەمالیبوون دەچێت.

براوەی سەرەکی هەڵبژاردنەکان جەهەپەیە.

* جەهەپە لە ٢٠١٩ دا:

- ١٤ ملیۆن دەنگ، رێژەی ٣٠٪ی بەدەست هێنا .

- شارەوانی ٢١ پارێزگای گرتە دەست.

* جەهەپە لە ٢٠٢٤:

- زیاتر لە ١٧ ملیۆن دەنگ، رێژەی ٣٧،٥٪.

- شارەوانی ٣٥ پارێزگای گرتەدەست (١٤ پارێزگا زیاتر لە ٢٠١٩)

- بەبەراورد بە ٢٠١٩، دەنگەکانی ٣ ملیۆن و نیو زیاد کردووە

+ دووەم:

سەردەمی ئەردۆغانیزم بەرەو کۆتایی دەچێت

* دۆڕاوی سەرەکی ٢٠٢٤ ئاکەپەیە.٢٤.

* ئاکەپە لە ٢٠١٩:

- زیاتر لە ٢٠،٥ ملیۆن دەنگی هێنابو، رێژەی ٤٤،٣٪.

- شارەوانی ٣٩ پارێزگای گرتە دەست.

* ئاکەپە لە ٢٠٢٤،

- ١٦،٣ ملیۆن دەنگی بەدەست هێناوە، رێژەی ٣٥،٥٪

- زیاتر لە ٤ ملیۆن دەنگ کەمی کردووە.

- تەنها ٢٤ پارێزگای بەدەست هێناوە (١٥ پارێزگای لەدەست چووە)

* سێیەم:

مەهەپەی باخچەلی، هاوپەیمانی ئەردۆغانیش لە شکستدایە

+ مەهەپە لە ٢٠١٩:

- ٣،٤ ملیۆن دەنگی هێنابو، رێژەی ٧،٣٪.

- شارەوانی ١١ پارێزگای گرتە دەست.

* مەهەپە لە ٢٠٢٤،

- ٢،٣ ملیۆن دەنگی بەدەست هێناوە، رێژەی ٥٪

- زیاتر لە ١ ملیۆن دەنگ کەمی کردووە.

- تەنها ٨ پارێزگای بەدەست هێناوە (٣ پارێزگای لەدەست چووە)

* چوارەم،

کورد (دەم پارتی) کەمێک بەهێزتر لە مەیداندا ماوەتەوە

+ هەدەپە لە ٢٠١٩:

- نزیک بە ٢ ملیۆن دەنگی بەدەست هێنابو، رێژەی ٤،٢٪.

- شارەوانی ٨ پارێزگا و ٥٠ شارۆچکەی گرتە دەست.

-  تورکەکان سەرۆک شارەوانییەکانیان زیندانی کرد و قەیومیان لە جێگا دانان.

+ هەدەپە لە ٢٠٢٤:

- ٢ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دەنگی بەدەست هێنا، رێژەی ٥،٧٪.

-١٠ پارێزگا و ٦٥ شارۆچکەی بەدەست هێناوە.

- ٢ پارێزگا و ١٥ شارۆچکە زیاتر بەبەراورد ٢٠١٩.

- ٣ پارێزگا بە موئامەرە تورکەکان دەستیان بەسەرداگرت.

- بەدلیس (جەهەپە دەنگەکانی خۆی دایە ئاکەپە)،

- قارس (ئاکەپە دەنگەکانی دایە مەهەپە)،

- شەرناخ (٦ هەزار ژاندرمە بە نایاسایی دەنگیان دایە ئاکەپە).

- لە ٢٠٢٤ دەرسیم گەڕایەوە باوەشی کوردستان.

- لە ٢٠٢٤ سەرجەم پارێزگا کوردستانییەکانی رۆژاوای فورات دەنگیان بە کاندیدی حیزبە تورکییەکان دا.

* پێنجەم

+ لە ٢٠٢٤دا، هودا پارتی (حیزبوڵڵا) شکستێکی مێژوویی تۆمار کرد.

- تەنها لە باتمان لەگەڵ حیزبی ریفاهی نوێ بەیەکەوە ٪١٥ی دەنگەکانیان بەدەست هێناوە.

- لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی تری کوردستان نیمچە غائیبە.

- لە باتمان کورد (دەم پارتی) ٦٥٪ی دەنگەکانی مسۆگەر کرد.

هاوپێچ نەخشەی دابەشبوونی دەنگەکانە لەنێوان ٢٠١٩ و ٢٠٢٤دا

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand