قازانجی گەورە کۆمپانیاکانی نەوت لە چارەکی سێیەمی ساڵی 2023

Draw Media

2023-11-25 20:56:56



راپۆرتی: درەو
حەوت کۆمپانیای نەوتی زیاتر لە (36 ملیار) دۆلار قازانجیان کردووە
🔹 لە چارەکی سێیەمی (2023)دا حەوت گەورە کۆمپانیای نەوتی وەک (ئیکسۆن مۆبیل، تۆتاڵ، شیڤرۆن، شێڵ، بی پی، ئکوینۆر و ئینی) بڕی (36.3 ملیار) دۆلار قازانجیان کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە لە چارەکی سێیەمی (2022)دا قازانجی ئەو کۆمپانیایانە (70.69 ملیار) دۆلار بوو، واتە بە ڕێژەی (49%) قازانجەکانیان کەمی کردووە.
🔹 لە چارەکی دووەمی (2023)دا هەمان ئەو کۆمپانیایانە بڕی (27.763 ملیار) دۆلار قازانجیان کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە لە چارەکی دووەمی (2022)دا قازانجی ئەو کۆمپانیایانە (66.03 ملیار) دۆلار بوو، واتە بە ڕێژەی (58%) قازانجەکانیان کەمی کردووە.

قازانجی گەورە کۆمپانیاکانی نەوت لە چارەکی سێیەمی (2022 و 20203)
لە چارەکی سێیەمی (2023)دا حەوت گەورە کۆمپانیای نەوتی وەک (ئیکسۆن مۆبیل، تۆتاڵ، شیڤرۆن، شێڵ، بی پی، ئکوینۆر و ئینی) بڕی (36.3 ملیار) دۆلار قازانجیان کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە لە چارەکی سێیەمی (2022)دا قازانجی ئەو کۆمپانیایانە (70.69 ملیار) دۆلار بوو، واتە بە ڕێژەی (49%) قازانجەکانیان کەمی کردووە، بەجۆرێک؛
یەکەم؛ کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل (ExxonMobil)ی ئەمریکی لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2023)دا لە نێو کۆمپانیا نەوتییەکانی دنیا زۆرترین قازانجی تۆمارکردووە، کە بڕەکەی گەیشتووە بە (9 ملیار و 70 ملیۆن) دۆلار، بەڵام بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە ڕێژەی (54%) کەمیکردووە، کاتێک قازانجی پێوانەیی تۆمارکردبووە بە بڕی (19 ملیار و 660 ملیۆن) دۆلار.
دووەم؛ کۆمپانیای تۆتاڵ ئێنێرجی (TotalEnergies)ی فەرەنسی لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2023)دا لە نێو کۆمپانیا نەوتییەکانی دنیا لەدوای کۆمپانیای (ئیکسۆن مۆبیل)ەوە زۆرترین قازانجی تۆمارکردووە، کە بڕەکەی (6 ملیار و 670 ملیۆن) دۆلاربووە، بەم پێیەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە بڕی (50 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (1%) زیادی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی بریتی بووە لە (6 ملیار و 620 ملیۆن) دۆلار.
سێیەم؛ کۆمپانیای شیڤرۆن (Chevron)ی ئەمریکی لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2023)دا لە نێو کۆمپانیا نەوتییەکانی دنیا پلەی سێیەمی قازانجی گرتووە، بڕی قازانجەکەی (6 ملیار و 520 ملیۆن) دۆلاربووە، بەم پێیەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە بڕی (4 ملیار و 710 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (42%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی سێیەمی (2022) بریتی بووە لە (11 ملیار و 230 ملیۆن) دۆلار.
چوارەم؛ کۆمپانیای شێڵ (shell) کە کۆمپانیایەکی فرە ڕەگەزە، لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2023)دا قازانجێکی زۆری کۆکردووەتەوە بە پلەی چوارەم دێت لە نێو کۆمپانیا پڕ قازانجەکان، بڕی قازانجەکەی (6 ملیار و 220 ملیۆن) دۆلاربووە، بەم پێیەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە بڕی (3 ملیار و 230 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (34%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی سێیەمی (2022) بریتی بووە لە (9 ملیار و 450 ملیۆن) دۆلار.
پێنجەم؛ کۆمپانیای بی پی (BP)ی بەریتانی، لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2023)دا بە پلەی پێنجەم دێت لە نێو کۆمپانیا پڕ قازانجەکان، بڕی قازانجەکەی (3 ملیار و 290 ملیۆن) دۆلاربووە، بەم پێیەش بەراورد بە چارەکی سێیەمی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە بڕی (4 ملیار و 860 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (60%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی سێیەمی (2022) بریتی بووە لە (8 ملیار و 150 ملیۆن) دۆلار.
شەشەم؛ کۆمپانیای ئکوینۆر (Equinor)ی نەرویجی، لە نێو کۆمپانیا پڕ قازانجەکانەو لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2023)دا بە پلەی شەشەم دێت، بڕی قازانجەکەی (2 ملیار و 500 ملیۆن) دۆلاربووە، بەم پێیەش بەراورد بە چارەکی سێیەمی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە بڕی (6 ملیار و 870 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (73%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی سێیەمی (2022)دا (9 ملیار و 170 ملیۆن) دۆلار بووە.
حەوتەم؛ کۆمپانیای ئینی (Eni)ی ئیتاڵی، لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2023)دا بە پلەی حەوتەم دێت، بڕی قازانجەکەی (2 ملیار و 30 ملیۆن) دۆلاربووە، بەم پێیەش بەراورد بە چارەکی سێیەمی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە بڕی (4 ملیار و 180 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (67%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی سێیەمی (2022)دا (6 ملیار و 210 ملیۆن) دۆلار بووە.
بڕوانە خشتەوە چارتی ژمارە (1)


 

قازانجی گەورە کۆمپانیاکانی نەوت لە چارەکی دووەمی (2022 و 20203)
لە چارەکی دووەمی (2023)دا حەوت گەورە کۆمپانیای نەوتی وەک (ئیکسۆن مۆبیل، شیڤرۆن، تۆتاڵ، شێڵ، بی پی، ئکوینۆر و ئینی) بڕی (27.763 ملیار) دۆلار قازانجیان کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە لە چارەکی دووەمی (2022)دا قازانجی ئەو کۆمپانیایانە (66.03 ملیار) دۆلار بوو، واتە بە ڕێژەی (58%) قازانجەکانیان کەمی کردووە، بە جۆرێک؛
یەکەم؛ کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل (ExxonMobil)ی ئەمریکی لە چارەکی دووەمی ساڵی (2023)دا لە نێو کۆمپانیا نەوتییەکانی دنیا زۆرترین قازانجی تۆمارکردووە، کە بڕەکەی گەیشتووە بە (7 ملیار و 880 ملیۆن) دۆلار، بەڵام بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە ڕێژەی (56%) کەمیکردووە، کاتێک قازانجی پێوانەیی تۆمارکردبووە بە بڕی (17 ملیار و 850 ملیۆن) دۆلار.
دووەم؛ کۆمپانیای شیڤرۆن (Chevron)ی ئەمریکی لە چارەکی دووەمی ساڵی (2023)دا لە نێو کۆمپانیا نەوتییەکانی دنیا پلەی دووەمی قازانجی گرتووە، بڕی قازانجەکەی (6 ملیار و 10 ملیۆن) دۆلاربووە، بەم پێیەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە بڕی (5 ملیار و 610 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (48%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی دووەمی (2022) بریتی بووە لە (11 ملیار و 620 ملیۆن) دۆلار.
سێیەم؛ کۆمپانیای شێڵ (shell) کە کۆمپانیایەکی فرە ڕەگەزە، لە چارەکی دووەمی ساڵی (2023)دا قازانجێکی زۆری کۆکردووەتەوە بە پلەی سێیەم دێت لە نێو کۆمپانیا پڕ قازانجەکان، بڕی قازانجەکەی (5 ملیار و 70 ملیۆن) دۆلاربووە، بەم پێیەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە بڕی (6 ملیار و 400 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (56%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی دووەمی (2022) بریتی بووە لە (11 ملیار و 470 ملیۆن) دۆلار.
چوارەم؛ کۆمپانیای تۆتاڵ ئێنێرجی (TotalEnergies)ی فەرەنسی لە چارەکی دووەمی ساڵی (2023)دا بڕی قازانجەکەی (6 ملیار و 670 ملیۆن) دۆلاربووە، بەم پێیەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە بڕی (ملیارێک و 610 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (28%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی بریتی بووە لە (4 ملیار و 80 ملیۆن) دۆلار.
پێنجەم؛ کۆمپانیای بی پی (BP)ی بەریتانی، لە چارەکی دووەمی ساڵی (2023)دا بە پلەی پێنجەم دێت لە نێو کۆمپانیا پڕ قازانجەکان، بڕی قازانجەکەی (2 ملیار و 580 ملیۆن) دۆلار بووە، بەم پێیەش بەراورد بە چارەکی دووەمی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە بڕی (5 ملیار و 870 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (69%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی دووەمی (2022) بریتی بووە لە (8 ملیار و 450 ملیۆن) دۆلار.
شەشەم؛ کۆمپانیای ئکوینۆر (Equinor)ی نەرویجی، لە نێو کۆمپانیا پڕ قازانجەکانەو لە چارەکی دووەمی ساڵی (2023)دا بە پلەی شەشەم دێت، بڕی قازانجەکەی (ملیارێک و 820 ملیۆن) دۆلار بووە، بەم پێیەش بەراورد بە چارەکی دووەمی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە بڕی (4 ملیار و 940 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (73%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی دووەمی (2022)دا (6 ملیار و 760 ملیۆن) دۆلار بووە.
حەوتەم؛ کۆمپانیای ئینی (Eni)ی ئیتاڵی، لە چارەکی دووەمی ساڵی (2023)دا بە پلەی حەوتەم دێت، بڕی قازانجەکەی (323 ملیۆن) دۆلار بووە، بەم پێیەش بەراورد بە چارەکی دووەمی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە بڕی (3 ملیار و 867 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (92%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی دووەمی (2022)دا (4 ملیار و 190 ملیۆن) دۆلار بووە.
بڕوانە خشتەوە چارتی ژمارە (2)

 

سەرچاوە
-    وحدة أبحاث الطاقة - أحمد شوقي، أرباح شركات النفط الكبرى في الربع الثالث 2023 (إنفوغرافيك)، 2/11/2023؛
https://bitly.ws/33mnN

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand