Draw Media

ئامارەکانی بومەلەرزە لە عێراق و هەرێمی کوردستان

ئامارەکانی بومەلەرزە لە عێراق و هەرێمی کوردستان

2023-09-11 18:47:30



لە هەرێم پارێزگای سلێمانی و لە عێراقیش پارێزگای دیالە زۆرترین بومەلەزەیان تێدا تۆمارکراوە
درەو:

🔻 بەپێی ئامارەکانی دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق
🔹 ساڵی (2020) لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی عێراق (308) حاڵەتی بومەلەرزە تۆمارکراوە، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پارێزگای سلێمانی زۆرترین حاڵەتی لێ تۆمارکراوە و گەیشتووە بە (26) حاڵەت، لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراقیش زۆرترین بومەلەرزە لە پارێزگای دیالە تۆمارکراوەو گەیشتووە بە (68) حاڵەت.
🔹 بەرزترین پلەی رێخەر (5) پلە بووەو نزمترین حاڵەتی تۆمارکراو لە ساڵی (2020) بریتی بووە لە (2) پلەی رێختەر.
🔹 ساڵی (2021) لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی عێراق (354) حاڵەتی بومەلەرزە تۆمارکراوە، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، پارێزگای سلێمانی زۆرترین حاڵەتی لێ تۆمارکراوە و گەیشتووە بە (53) حاڵەت و لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراقیش زۆرترین بومەلەرزە لە پارێزگای دیالە تۆمارکراوەو گەیشتووە بە (83) حاڵەت.
🔹 بەرزترین پلەی رێخەر (5.2) پلە بووەو نزمترین حاڵەتی تۆمارکراو لە ساڵی (2021) بریتی بووە لە (1.6) پلەی رێختەر.

یەکەم؛ ژمارەی بوومەلەرزە و بەرزترین و نزمترین پلەکانیان بەپێی پێوەری ڕێختەر، لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم لەساڵی (2020)
بەپێی ئامارەکانی دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە ساڵی (2020) لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی عێراق (308) حاڵەتی بومەلەرزە تۆمارکراوە، بەرزترین پلەیەک تۆمار کرابێت (5) پلەی رێختەر بووەو نزمترین حاڵەتی تۆمارکراو لە ساڵی (2020) بریتی بووە لە (2) پلەی رێختەر.
زۆرترین حاڵەتەکانیش لە مانگی کانونی دووەمی (2020) تۆمارکراوەو کەمترین حاڵەتیش لە مانگی تشرینی یەکەم بووەو گەیشتووە (4) حاڵەت و سەرجەمیان لەسەر سنورەکانی عێراق تۆمار کراون.
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان (31) حاڵەتی بومەلەزرە رویداوە، بەجۆرێک لە پارێزگای هەولێر (5) حاڵەت تۆمار کراوە، کە بەرزترین پلەیان گەیشتووە بە (3.6) پلەی رێختەر و نزمترینیان (2.6) پلەی رێختەر بووە. لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانیش (26) حاڵەتی بومەلەرزە تۆمار کراوە، کە بەرزترین پلەیان گەیشتووە بە (4.8) پلەی رێختەر و نزمترینیان (2.5) پلەی رێختەر بووە. لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆکیش هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە. زۆرترین ئەو حاڵەتانەش کە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە لە مانگی تەموز بووەو گەیشتووە بە (7) حاڵەت و لە مانگەکانی شوبات و تشرینی یەکەم هیچ رودانێکی بومەلەرزە تۆمار نەکراوە.
لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراقیش لە پارێزگاکانی (ئەنبار، بەغداد، بابل، کەربەلا، سەڵاحەدین، نەجەف، قادسیە، موسەنا و زیقار) هیچ حاڵەتێکی بومەلەرزە تۆمار نەکراوە، بەڵام لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق (92) حاڵەتی بومەلەرزە تۆمار کراوە بە جۆرێک؛ لە پارێزگاکانی؛ نەینەوا (2) حاڵەت، لە کەرکوک (5) حاڵەت، لە دیالە (68) حاڵەت، لە واست (12) حاڵەت، لە میسان (3) حاڵەت و لە بەسرە (2) حاڵەت تۆمار کراوە. لە مانگی کانونی دووەم زۆرترین حاڵەتیان تۆمار کراوەو گەیشتووە بە (19) حاڵەت و لە تشرینی یەکەمی ساڵی (2020) هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە. بەرزترین پلەی تۆمارکراو بریتی بووە لە (4.9) پلەی رێختەر و نزمترینیشیان (2) پلەی رێختەر بووە.
لەسەر ئاستی ناوچە سنورییەکانی عێراقیش (185) حاڵەتی بومەلەرزە تۆمار کراوە، کە بەرزترین پلەی تۆمارکراو تێیاندا بریتی بووە لە (5) پلەی رێختەر و نزمترینیشتان (2) پلەی رێختەر بووە، زۆرترین حاڵەتاکانیش لە مانگەکانی (شوبات و حوزەیران) تۆمار کراون و گەیشتوون بە (32) حاڵەت و لە مانگی تشرینی دووەمیش کەمترین جار بومەلەرزە رویداوەو تەنها (3) حاڵەت تۆمار کراوە. بۆ وردەکاری تەواوی ئامارەکان بڕوانە (خشتەی ژمارە (1) و چارتەکانی ژمارە (1 و 2)).
 

 

دووەم؛ ژمارەی بوومەلەرزە و بەرزترین و نزمترین پلەکانیان بەپێی پێوەری ڕێختەر، لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم لەساڵی (2021)
بەپێی ئامارەکانی دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە ساڵی (2021) لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی عێراق (354) حاڵەتی بومەلەرزە تۆمارکراوە، بەرزترین پلەیەک تۆمار کرابێت (5.2) پلەی رێختەر بووەو نزمترین حاڵەتی تۆمارکراو لە ساڵی (2021) بریتی بووە لە (1.6) پلەی رێختەر.
زۆرترین حاڵەتەکانیش لە مانگی نیسانی (2021) تۆمارکراوەو کەمترین حاڵەتیش لە مانگی تشرینی دووەم بووەو گەیشتووە (14) حاڵەتی تۆمارکراو.
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان (57) حاڵەتی بومەلەرزە تۆمارکراوە، بەجۆرێک، لە پارێزگای هەولێر (3) حاڵەت تۆمار کراوە، کە بەرزترین پلەیان گەیشتووە بە (2.8) پلەی رێختەر و نزمترینیان (2.6) پلەی رێختەر بووە. لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانیش (53) حاڵەتی بومەلەرزە تۆمار کراوە، کە بەرزترین پلەیان گەیشتووە بە (5.1) پلەی رێختەر و نزمترینیان (2.4) پلەی رێختەر بووە. لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆکیش (1) حاڵەت تۆمار کراوە بە (3.2) پلەی رێختەر. زۆرترین ئەو حاڵەتانەش کە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە لە مانگی نیسان بووەو گەیشتووە بە (17) حاڵەت و لە مانگەکانی ئازار و تشرینی دووەم (1) حاڵەتی بومەلەرزە تێیاندا تۆمار کراوە.
لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراقیش لە پارێزگاکانی (ئەنبار، بەغداد، بابل، کەربەلا، سەڵاحەدین، نەجەف، قادسیە، موسەنا، زیقار و بەسرە) هیچ حاڵەتێکی بومەلەرزە تۆمار نەکراوە، بەڵام لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق (117) حاڵەتی بومەلەرزە تۆمار کراوە بە جۆرێک؛ لە پارێزگاکانی؛ نەینەوا (13) حاڵەت، لە کەرکوک (5) حاڵەت، لە دیالە (83) حاڵەت، لە واست (7) حاڵەت و لە میسان (9) حاڵەت تۆمار کراوە. لە مانگی تەموز زۆرترین حاڵەتیان تۆمار کراوەو گەیشتووە بە (21) حاڵەت و لە تشرینی دووەمی ساڵی (2021) تەنها (2) حاڵەت تۆمار کراوە. بەرزترین پلەی تۆمارکراو بریتی بووە لە (5.2) پلەی رێختەر و نزمترینیشیان (1.6) پلەی رێختەر بووە.
لەسەر ئاستی ناوچە سنورییەکانی عێراقیش (180) حاڵەتی بومەلەرزە تۆمار کراوە، کە بەرزترین پلەی تۆمارکراو تێیاندا بریتی بووە لە (5.1) پلەی رێختەر و نزمترینیشتان (2.2) پلەی رێختەر بووە، زۆرترین حاڵەتاکانیش لە مانگی (نیسان، حوزەیران و تەموز) تۆمار کراون و گەیشتوون بە (23) حاڵەت و لە مانگی تشرینی یەکەمیش کەمترین جار بومەلەرزە رویداوەو تەنها (8) حاڵەت تۆمار کراوە. بۆ وردەکاری تەواوی ئامارەکان بڕوانە (خشتەی ژمارە (2) و چارتەکانی ژمارە (3 و 4)).

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand