Draw Media

داهاتی عێراق ( 95%)ی نەوت و (5%)ی نانەوتییە

Draw Media

2023-08-21 09:09:44



شیكاری: درەو
 
🔻 وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی بۆ نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛
🔹 تا کۆتایی حوزەیرانی ساڵی (2023)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، زیاتر (56 ترلیۆن و 451 ملیار) دینار بووە، کە (95%)ی داهاتی نەوت و(5%)ی داهاتی نانەوتی بووە. پتر لە (2 ترلیۆن و 142 ملیار) دینار لە داهاتی ئاڵوگۆڕ کورتهێنانی هەبووە، بە پوختی زیاتر لە (54 ترلیۆن و 308 ملیار) دیناری بۆ ماوەتەوە، واتە بە تێکڕا داهاتی مانگانە زیاتر لە (9 ترلیۆن و 51 ملیار) دینار و رۆژانە نزیک لە (301 ملیار و 713 ملیۆن) دینار بووە.
🔹 هەر بەپێی ئامارەکان، دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (11.8%) و نزیکەی لە (6 ترلیۆن 508 ملیار) دینار داهات لە خەرجی زیاتر بووە و سەرڕێژی کردووە.
🔻 هاوکات بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە نیوەی یەکەمی (2023)دا؛
🔹 عێراق زیاتر لە (595 ملیۆن و 571 هەزار) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، بە تێکڕای رۆژانەی زیاتر لە (3 ملیۆن و 290 هەزار) بەرمیل. هەر بەرمیلێک نەوتی عێراق بە (74.65) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە.
🔹 کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا (59 ترلیۆن و 503 ملیار و 775 ملیۆن) دینار بووەو، بڕی (53 ترلیۆن و 887 ملیار و 308 ملیۆن و 711 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (90.6%)ی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارتی دارایی.

تەوەری یەکەم؛ داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نێوان وەزارەتەکانی (نەوت و دارایی) عێراق لە نیوەی یەکەمی (2023)دا  
وەک لە (خشتەی ژمارە (1))دا رونکراوەتەوە، پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بە بەهای (59 ترلیۆن و 503 ملیار و 775 ملیۆن و 604 هەزار) دینار، نەوتی هەناردە کردووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق کە لە (17ی ئابی 2023) بڵاوی کردووەتەوە، ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (53 ترلیۆن و 887 ملیار و 308 ملیۆن و 711 هەزار) دینار بە ڕێژەی (90.6%). بە جۆرێک؛
1.    داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نێوان وەزارەتەکانی (نەوت و دارایی) عێراق لە کانونی دووەمی (2023)دا  
پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە کانونی دووەمی (2023)دا بە بەهای (11 ترلیۆن و 112 ملیار و 492 ملیۆن و 600 هەزار) دینار، نەوتی هەناردە کردووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ماوەی ناوبراودا ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (10 ترلیۆن و 285 ملیار و 546 ملیۆن و 454 هەزار) دینار بە ڕێژەی (92.6%).

2.    داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نێوان وەزارەتەکانی (نەوت و دارایی) عێراق لە شوباتی (2023)دا  
پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە شوباتی (2023)دا بە بەهای (9 ترلیۆن و 471 ملیار و 86 ملیۆن و 64 هەزار) دینار، نەوتی هەناردە کردووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ماوەی ناوبراودا ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (8 ترلیۆن و 921 ملیار و 993 ملیۆن و 308 هەزار) دینار بە ڕێژەی (94.2%).

3.    داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نێوان وەزارەتەکانی (نەوت و دارایی) عێراق لە ئازاری (2023)دا  
پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە مانگی ئازاری (2023)دا بە بەهای (9 ترلیۆن و 833 ملیار و 385 ملیۆن و 310 هەزار) دینار، نەوتی هەناردە کردووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ماوەی ناوبراودا ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (9 ترلیۆن و 44 ملیار و 906 ملیۆن و 47 هەزار) دینار بە ڕێژەی (92%).

4.    داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نێوان وەزارەتەکانی (نەوت و دارایی) عێراق لە نیسانی (2023)دا  
پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە مانگی نیسانی (2023)دا بە بەهای (10 ترلیۆن و 86 ملیار و 46 ملیۆن و 320 هەزار) دینار، نەوتی هەناردە کردووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ماوەی ناوبراودا ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (8 ترلیۆن و 354 ملیار و 118 ملیۆن و 317 هەزار) دینار بە ڕێژەی (82.8%).
5.    داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نێوان وەزارەتەکانی (نەوت و دارایی) عێراق لە ئایاری (2023)دا  
پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە مانگی ئایاری (2023)دا بە بەهای (9 ترلیۆن و 595 ملیار و 279 ملیۆن و 710 هەزار) دینار، نەوتی هەناردە کردووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی ئایاردا ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (8 ترلیۆن و 855 ملیار و 732 ملیۆن و 745 هەزار) دینار بە ڕێژەی (92.3%).
6.    داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نێوان وەزارەتەکانی (نەوت و دارایی) عێراق لە حوزەیرانی (2023)دا  
پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە مانگی حوزەیرانی (2023)دا بە بەهای (9 ترلیۆن و 405 ملیار و 485 ملیۆن و 600 هەزار) دینار، نەوتی هەناردە کردووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ماوەی ناوبراودا ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (8 ترلیۆن و 425 ملیار و 11 ملیۆن و 838 هەزار) دینار بە ڕێژەی (89.6%).

 


تەوەری دووەم؛ داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە نیوەی یەکەمی (2023)دا
رۆژی (17ی ئابی 2023) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی تا کۆتایی حوزەیرانی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛

یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە نیوەی یەکەمی 2023
پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە دواترینیانی بۆ حوزەیرانی ساڵی (2023) لە (17ی ئابی 2023) بڵاو کردووەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (56 ترلیۆن و 451 ملیار و 225 ملیۆن و 242 هەزار و 706) دینار، بەجۆرێک بڕی (53 ترلیۆن و 887 ملیار و 299 ملیۆن و 711 هەزار و 339) دیناری بەڕێژەی (95.4%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (2 ترلیۆن و 563 ملیار و 925 ملیۆن و 531 هەزار و 367) دینار، بەڕێژەی (4.6%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. بڕی (2 ترلیۆن و 142 ملیار و 885 ملیۆن و 417 هەزار و 946) دیناری لە داهاتی ئاڵوگۆڕ (الارادات التحویلیە) کورتی هێناوە و بە پوختی (54 ترلیۆن و 308 ملیار و 339 ملیۆن و 824 هەزار و 760) دینار، کۆی داهاتی وەزارەتی دارایی بووە. بەم پێیەش و بە تێکڕا داهاتی مانگانە زیاتر لە (9 ترلیۆن و 51 ملیار) دینار و رۆژانە نزیکەی (301 ملیار و 713) دینار بووە. سەبارەت بە وردەکاری هەر یەک لە مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان، ئایاری و حوزەیرانی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)).

دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە نیوەی یەکەمی 2023
هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی یەک، دوو، سێ، چوار، پێنج و شەشی ساڵی (2023)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (47 ترلیۆن و 800 ملیار و 621 ملیۆن و 652 هەزار و 711) دینار، بەجۆرێک بڕی (41 ترلیۆن و 765 ملیار و 996 ملیۆن و 164 هەزار و 198) دیناری بەڕێژەی (87.5%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (6 ترلیۆن و 34 ملیار و 625 ملیۆن و 488 هەزار و 513) دیناری بەڕێژەی (12.5%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان، ئایاری و حوزەیرانی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (3)).


سێیەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە وەزارەتی دارایی عێراق لە نیوەی یەکەمی 2023
خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2023)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و ڕێگاوبان و  پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (6 ترلیۆن و 34 ملیار و 625 ملیۆن و 488 هەزار و 514) دیناری بەڕێژەی (12.5%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛
1.    کەرتی کشتوکاڵ بڕی (382 ملیار و 305 ملیۆن و 73 هەزار و 102) دیناری بە ڕێژەی (6.3%)ی بۆ خەرج کراوە.
2.    کەرتی پیشەسازی بڕی (646 ملیار و 654 ملیۆن و 689 هەزار و 43) دیناری بە ڕێژەی (10.7%)ی بۆ خەرج کراوە.
3.    کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (ترلیۆنێک و 556 ملیار و 670 ملیۆن و 934 هەزار و 44) دیناری بە ڕێژەی (25.8%)ی بۆ خەرج کراوە.
4.    کەرتی بیناسازی و ڕێگاوبان بڕی (2 ترلیۆن و 719 ملیار و 467 ملیۆن و 809 هەزار و 99) دیناری بە ڕێژەی (45.1%)ی بۆ خەرج کراوە.
5.    کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (729 ملیار و 526 ملیۆن و 983 هەزار و 226) دیناری بۆ بە ڕێژەی (12.1%) بۆ خەرج کراوە.
بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (4)).

چوارەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە نیوەی یەکەمی 2023
لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2023)، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (47 ترلیۆن و 800 ملیار و 621 ملیۆن و 652 هەزار و 711) دینار.
لە کاتێکدا کۆی پوختەی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (54 ترلیۆن و 308 ملیار و 339 ملیۆن و 824 هەزار و 760) دینار.
واتە بڕی (6 ترلیۆن و 507 ملیار و 718 ملیۆن و 172 هەزار و 49) دیناری بەڕێژەی (11.8%) لە داهاتی گشتی ماوەتەوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان، ئایار و حوزەیرانی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (5)).


پێنجەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە نیوەی یەکەمی 2023
لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2023)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (4 ترلیۆن و 651 ملیار و 846 ملیۆن و 96 هەزار و 977) دینار. بە جۆرێک؛
1.    ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (267 ملیار و 937 ملیۆن و 89 هەزار) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (254 ملیۆن و 73 هەزار) دیناری بە کەمتر لە (1%) خەرجییەکانی لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە.
2.    سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (25 ملیار و 827 ملیۆن و 440 هەزار) دیناری خەرجکردووە، (100%)ی خەرجییەکانی لە بابی خەرجی بەگەڕخستن بووە.
3.    ئەنجومەنی وەزیران بڕی (4 ترلیۆن و 358 ملیار و 81 ملیۆن و 567 هەزار) دیناری خەرجکردووە، بڕی (3 ترلیۆن و 105 ملیار و 786 ملیۆن و 25 هەزار و 180) دیناری بە ڕێژەی (71%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (ترلیۆنێک و 252 ملیار و 295 ملیۆن و 542 هەزار و 30) دیناری بە ڕێژەی (29%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە.
بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (6)).


تەوەری سێیەم؛ داهاتی نەوتی عێراق لە نیوەی یەکەمی 2023
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق (وەک لە خشتەی ژمارە (7)دا هاتووە)، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2023) بڕی (595 ملیۆن و 571 هەزار و 118) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 290 هەزار و 746) بەرمیلی فرۆشراو، هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە لەو ماوەیەدا بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (74.65) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە.
کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (44 ملیار و 436 ملیۆن و 566 هەزار) دۆلار. لە ماوەی ناوبراودا بەتێکڕا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەرامبەر (هەزار 339) دینار بووە، بۆیە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بریتی بووە لە (59 ترلیۆن و 503 ملیار و 775 ملیۆن و 604 هەزار) دینار.
ئەگەر ئەو ئامارانە وردتر بکەینەوەو بەپێی مانگەکانی ساڵەکە ئاماژەیان پێبدەین، ئەوا داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بەم شێوەیە دەبێت.
1.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2023
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی (2023) بڕی (101 ملیۆن و 245 هەزار و 95) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 265 هەزار و 971) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (75.695) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (82.5) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (6.8) دۆلار هەرزانتر ساغکردووەتەوە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 663 ملیۆن و 788 هەزار) دۆلار. لە ماوەی ناوبراودا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەرامبەر (هەزار و 450) دینار بووە، بۆیە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بریتی بووە لە (11 ترلیۆن و 112 ملیار و 492 ملیۆن و 600 هەزار) دینار.
2.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی شوباتی 2023
هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتی (2023) بڕی (92 ملیۆن و 255 هەزار و 610) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 294 هەزار و 843) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (76.556) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (82.59) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (6.03) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 62 ملیۆن و 704 هەزار) دۆلار. لە ماوەی ناوبراودا بەتێکڕا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەتێکڕا بەرامبەر (هەزار 341) دینار بووە _لە هەفتەی یەکەمدا بەهای دۆلارێک (هەزار و 450) دینار بووە بەڵام دوای ئەوە دەبەزێندراوە بۆ (هەزار و 310)دینار_، بۆیە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بریتی بووە لە (9 ترلیۆن و 471 ملیار و 86 ملیۆن و 64 هەزار) دینار.
3.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئازاری 2023
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئازاری (2023) بڕی (100 ملیۆن و 913 هەزار و 27) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 255 هەزار و 259) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (74.385) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (78.43) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (4) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 506 ملیۆن و 401) دۆلار. لە ماوەی ناوبراودا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەرامبەر (هەزار و 310) دینار بووە، بۆیە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بریتی بووە لە (9 ترلیۆن و 833 ملیار و 385 ملیۆن و 310 هەزار) دینار.
4.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی نیسانی 2023
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی نیسانی (2023) بڕی (98 ملیۆن و 634 هەزار و 947) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 287 هەزار و 832) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (76.174) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (84.64) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (8.46) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 699 ملیۆن و 272) دۆلار. لە ماوەی ناوبراودا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەرامبەر (هەزار و 310) دینار بووە، بۆیە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بریتی بووە لە (10 ترلیۆن و 86 ملیار و 46 ملیۆن و 320 هەزار) دینار.
5.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئایاری 2023
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئایاری (2023) بڕی (102 ملیۆن و 463 هەزار و 387) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 305 هەزار و 271) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (71.485) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (75.47) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (3.985) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 324 ملیۆن و 641) دۆلار. لە ماوەی ناوبراودا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەرامبەر (هەزار و 310) دینار بووە، بۆیە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بریتی بووە لە (9 ترلیۆن و 595 ملیار و 279 ملیۆن و 710 هەزار) دینار.
6.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2023
هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی حوزەیرانی (2023) بڕی (100 ملیۆن و 59 هەزار و 52) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 335 هەزار و 302) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (71.75) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (74.84) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (3.09) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 179 ملیۆن و 760 هەزار) دۆلار. لە ماوەی ناوبراودا بەتێکڕا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەتێکڕا بەرامبەر (هەزار 310) دینار بووە، بۆیە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بریتی بووە لە (9 ترلیۆن و 405 ملیار و 485 ملیۆن و 600 هەزار) دینار.

 

سەرچاوەکان؛
یەکەم؛ ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق
-    حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة نیسان لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة ایار لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة حزیران لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة

دووەم؛ ڕاگەیەنداوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، دەربارە داهات و هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2023، لەم لینکانەی خوارەوە بەردەستن؛
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر كانون الثاني الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1419
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر شباط الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1455
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر آذار الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1480
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر نیسان الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1527
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر ایار الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1555
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر حزیران الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1597
سێیەم؛ بەهای فرۆشتنی دۆلار لە بانکی ناوەندی عێراق (1/1/2023 – 31/5/2023)
-    البنک المرکزي العراقي، نتائج نافذة بيع العملة الأجنبية، مزادات سابقة؛
https://cbi.iq/currency_auction/all

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand