دەسەڵاتی خەرجكردنی داهاتی نەوتی هەرێم

Draw Media

2023-05-26 09:43:52



 
درەو:
بەپێی مادەی (14) لە پرۆژە یاسای پەسەندكراوی لیژنەی دارایی عێراق دەسەڵاتی خەرجكردنی پارەی نەوتی هەرێم لەلایەن تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقەوە بە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەدات، لەژێر چاودێری دیوانی چاودێری دارایی عێراقەوە. 
ماددەی 14:
یەكەم:
وەزارەتی دارایی حكومەتی ناوەندی عێراق داهاتی بەرهەمی نەوتی هەرێمی كوردستان لە هەژمارێكی بانكیدا لە بانكی ناوەندیی دادەنرێت بە بی ئەوەی هیچ لێبڕینێك، بۆ هەر مەبەستێك ئەنجامبدرێت، وەزارەتی درایی لە ژێر چاودێری دیوانی چاودێری دارایی، دەسەڵاتی خەرجكردن دەداتە سەرۆكی حكومەتی هەرێم یان هەر كەسێك كە خۆی دەسەڵاتی بداتێ,ئەم هەژمارە  لە لایەن دیوانی چاودێری داراییەوە وردبینی تێدا دەكرێت، لیژنەیەكی شارەزای دیوانی چاودێری دارایی حكومەتی ناوەندی ئەم كارە دەكات و هەموو هەژمارە هاوشێوەكانی تر دادەخرێت 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand