داهاتی نەوتی و نانەوتی عێراق لە چارەکی یەکەمی (2023)دا

Draw Media

2023-05-25 08:10:25



 
شیكاری: درەو

رۆژی (22ی ئایاری 2023) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی بۆ چارەکی یەكەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛
🔹 لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2023)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، زیاتر لە (29 ترلیۆن و 352 ملیار) دینار بووە، کە (96.2%)ی داهاتی نەوت و(3.8%)ی داهاتی نانەوتی بووە. 
🔹 دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (16.5%) و زیاتر لە (4 ترلیۆن 568 ملیار) دینار داهات لە خەرجی زیاتر بووە و سەرڕێژی کردووە.

  بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە چارەکی یەکەمی (2023)دا؛
🔹 عێراق زیاتر لە (294 ملیۆن و 413 هەزار) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، بە تێکڕای رۆژانەی زیاتر لە (3 ملیۆن و 271 هەزار) بەرمیل. هەر بەرمیلێک نەوتی عێراق بە (75.5) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە. 
🔹 کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەوماوەیەدا (28 ترلیۆن و 252 ملیار و 445 ملیۆن و 810 هەزار) دینار بە ڕێژەی (92.9%) گەڕاوەتەوە بۆ وەزارتی دارایی.


تەوەری یەکەم؛ داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نێوان وەزارەتەکانی (نەوت و دارایی) عێراق لە چارەکی یەکەمی (2023)دا  

وەک لە (خشتەی ژمارە (1))دا رونکراوەتەوە، پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەهای (30 ترلیۆن و 416 ملیار و 963 ملیۆن و 974 هەزار) دینار، نەوتی هەناردە کردووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق کە لە (22ی ئایاری 2023) بڵاوی کردووەتەوە، ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (28 ترلیۆن و 252 ملیار و 445 ملیۆن و 810 هەزار) دینار بە ڕێژەی (92.9%). بە جۆرێک؛
1.    داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نێوان وەزارەتەکانی (نەوت و دارایی) عێراق لە کانونی دووەمی (2023)دا  
پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە کانونی دووەمی (2023)دا بە بەهای (11 ترلیۆن و 112 ملیار و 492 ملیۆن و 600 هەزار) دینار، نەوتی هەناردە کردووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ماوەی ناوبراودا ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (10 ترلیۆن و 285 ملیار و 546 ملیۆن و 454 هەزار) دینار بە ڕێژەی (92.6%).

2.    داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نێوان وەزارەتەکانی (نەوت و دارایی) عێراق لە شوباتی (2023)دا  
پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە شوباتی (2023)دا بە بەهای (9 ترلیۆن و 471 ملیار و 86 ملیۆن و 64 هەزار) دینار، نەوتی هەناردە کردووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ماوەی ناوبراودا ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (8 ترلیۆن و 921 ملیار و 993 ملیۆن و 308 هەزار) دینار بە ڕێژەی (94.2%).

3.    داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نێوان وەزارەتەکانی (نەوت و دارایی) عێراق لە ئازاری (2023)دا  
پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە مانگی ئازاری (2023)دا بە بەهای (9 ترلیۆن و 833 ملیار و 385 ملیۆن و 310 هەزار) دینار، نەوتی هەناردە کردووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ماوەی ناوبراودا ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (9 ترلیۆن و 44 ملیار و 906 ملیۆن و 47 هەزار) دینار بە ڕێژەی (92%).


تەوەری دووەم؛ داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی (2023)دا

رۆژی (22ی ئایاری 2023) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی بۆ چارەکی سێیەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛

یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2023

پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە دواترینیانی بۆ چارەکی یەکەمی ساڵی (2023) لە (22ی ئایاری 2023) بڵاوی کردووەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (29 ترلیۆن و 352 ملیار و 144 ملیۆن و 85 هەزار و 823) دینار، بەجۆرێک بڕی (28 ترلیۆن و 252 ملیار و 445 ملیۆن و 810 هەزار و 436) دیناری بەڕێژەی (96.2%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (ترلیۆنێک و 99 ملیار و 698 ملیۆن و 275 هەزار و 387) دینار، بەڕێژەی (3.8%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. بڕی (2 ترلیۆن و 115 ملیار و 930 ملیۆن و 623 هەزار) دیناری لە داهاتی ئاڵوگۆڕ (الارادات التحویلیە) کورتی هێناوە و بە پوختی (27 ترلیۆن و 236 ملیار و 213 ملیۆن و 462 هەزار و 818) دینار کۆی داهاتی وەزارەتی دارایی بووە. سەبارەت بە وردەکاری هەرسێ مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات و ئازاری (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)). 

 

دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2023
هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی یەک، دوو و سێی ساڵی (2023)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (22 ترلیۆن و 668 ملیار و 192 ملیۆن و 310 هەزار و 454) دینار، بەجۆرێک بڕی (19 ترلیۆن و 768 ملیار و 192 ملیۆن و 257 هەزار و 797) دیناری بەڕێژەی (87.5%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (2 ترلیۆن و 900 ملیار و 52 هەزار و 657) دیناری بەڕێژەی (12.5%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری هەرسێ مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات و ئازاری (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (3)). 

سێیەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2023

خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2023)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (2 ترلیۆن و 900 ملیار و 52 هەزار و 657) دیناری بەڕێژەی (12.5%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛
1.    کەرتی کشتوکاڵ بڕی (362 ملیار و 302 ملیۆن و 237 هەزار و 988) دیناری بە ڕێژەی (12.5%) بۆ خەرج کراوە.
2.    کەرتی پیشەسازی بڕی (334 ملیار و 203 ملیۆن و 92 هەزار و 795) دیناری بە ڕێژەی (11.5%) بۆ خەرج کراوە.
3.    کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (725 ملیار و 880 ملیۆن و 130 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (25%) بۆ خەرج کراوە.
4.    کەرتی بیناسازی و ڕێگاوبان بڕی (ترلیۆنێک و 115 ملیار و 706 ملیۆن و 658 هەزار و 197) دیناری بە ڕێژەی (38.5%) بۆ خەرج کراوە.
5.    کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (361 ملیار و 907 ملیۆن و 933 هەزار و 669) دیناری بۆ بە ڕێژەی (12.5%) بۆ خەرج کراوە.
بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (4)).

چوارەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2023
لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2023)، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (22 ترلیۆن و 668 ملیار و 192 ملیۆن و 310 هەزار و 453) دینار.
لە کاتێکدا کۆی پوختەی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (27 ترلیۆن و 236 ملیار و 213 ملیۆن و 462 هەزار و 818) دینار.
واتە بڕی (4 ترلیۆن و 568 ملیار و 21 ملیۆن و 152 هەزار و 365) دیناری بەڕێژەی (16.5%) لە داهاتی گشتی ماوەتەوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات و ئازاری ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (5)).

پێنجەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2023
لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2023)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (2 ترلیۆن و 376 ملیار و 124 ملیۆن و 776 هەزار و 543) دینار. بە جۆرێک؛
1.    ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (128 ملیار و 597 ملیۆن و 460 هەزار) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (46 هەزار) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە. 
2.    سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (11 ملیار و 927 ملیۆن و 721 هەزار) دیناری خەرجکردووە، سەرجەم خەرجییەکانی لە بابی خەرجی بەگەڕخستن بووە.
3.    ئەنجومەنی وەزیران بڕی (2 ترلیۆن و 235 ملیار و 599 ملیۆن و 595 هەزار) دیناری خەرجکردووە، بڕی (ترلیۆنێک و 542 ملیار و 533 ملیۆن و 513 هەزار و 892) دیناری بە ڕێژەی (69%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (693 ملیار و 66 ملیۆن و 81 هەزار و 228) دیناری بە ڕێژەی (31%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە. 
بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (6)).


تەوەری سێیەم؛ داهاتی نەوتی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2023

بەپێی  ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق (وەک لە خشتەی ژمارە (7)دا هاتووە)، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2023) بڕی (294 ملیۆن و 413 هەزار و 732) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 271 هەزار و 264) بەرمیلی فرۆشراو، هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە لەو ماوەیەدا بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (75.5) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە.
کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (22 ملیار و 132 ملیۆن و 893 هەزار) دۆلار. لە ماوەی ناوبراودا بەتێکڕا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەرامبەر (هەزار 367) دینار بووە، بۆیە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بریتی بووە لە (30 ترلیۆن و 416 ملیار و 963 ملیۆن و 974 هەزار) دینار.
ئەگەر ئەو ئامارانە وردتر بکەینەوەو بەپێی مانگەکانی ساڵەکە ئاماژەیان پێبدەین، ئەوا داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بەم شێوەیە دەبێت. 
1.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2023
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی (2023) بڕی (101 ملیۆن و 245 هەزار و 95) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 265 هەزار و 971) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (75.695) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (82.5) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (6.8) دۆلار هەرزانتر ساغکردووەتەوە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 663 ملیۆن و 788 هەزار) دۆلار. لە ماوەی ناوبراودا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەرامبەر (هەزار 450) دینار بووە، بۆیە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بریتی بووە لە (11 ترلیۆن و 112 ملیار و 492 ملیۆن و 600 هەزار) دینار.
2.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی شوباتی 2023
هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتی (2023) بڕی (92 ملیۆن و 255 هەزار و 610) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 294 هەزار و 843) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (76.556) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (82.59) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (6.03) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 62 ملیۆن و 704 هەزار) دۆلار. لە ماوەی ناوبراودا بەتێکڕا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەتێکڕا بەرامبەر (هەزار 341) دینار بووە _لە هەفتەی یەکەمدا بەهای دۆلارێک (هەزار و 450) دینار بووە بەڵام دوای ئەوە دەبەزێندراوە بۆ (هەزار و 310)دینار_، بۆیە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بریتی بووە لە (9 ترلیۆن و 471 ملیار و 86 ملیۆن و 64 هەزار) دینار.
3.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئازاری 2023
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئازاری (2023) بڕی (100 ملیۆن و 913 هەزار و 27) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 255 هەزار و 259) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (74.385) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (78.43) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (4) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 506 ملیۆن و 401) دۆلار. لە ماوەی ناوبراودا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەرامبەر (هەزار 310) دینار بووە، بۆیە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بریتی بووە لە (9 ترلیۆن و 833 ملیار و 385 ملیۆن و 310 هەزار) دینار. 

سەرچاوەکان؛

یەکەم؛ ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق
-    حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
دووەم؛ ڕاگەیەنداوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، دەربارە داهات و هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2023، لەم لینکانەی خوارەوە بەردەستن؛
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر كانون الثاني الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1419 
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر شباط الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1455 
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر آذار الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1480
سێیەم؛ بەهای فرۆشتنی دۆلار لە بانکی ناوەندی عێراق (1/1/2023 – 31/)
-    البنک المرکزي العراقي، نتائج نافذة بيع العملة الأجنبية، مزادات سابقة؛
https://cbi.iq/currency_auction/all
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand