16 كۆمپانیای بیانی لەكێڵگە نەوتیەكانی هەرێم كاردەكەن

Draw Media

2023-03-29 14:53:04



 
درەو:


لە کۆی (57) بلۆکی نەوتی لە هەرێمی کوردستان تەنها (14) بلۆکیان گەیشتوونەتە قۆناغی بەرهەرمهێنان و (16) کۆمپانیای بیانی و کۆمپانیایەکی ناوخۆیی لەو کێڵگانەدا پشکدارن، بەپێی دواین زانیارییەکان سەرجەم ئەو بلۆکە نەوتییانە توانای بەهەمهێنانی زیاتر لە (453 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانەیەیان هەیە، لە ئێستا بەشی زۆری ئەو کێڵگانە بەهۆی پڕبوونی عەمبارەکانی نەوت و ڕاوەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جهانی تورکی لەدوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریسەوە بەرهەمهێنانیان ڕاکرتووە، ئەو کێڵگانەش بریتین لە؛    
1.    بلۆكی خورمه‌ڵه‌: لە پارێزگای هەولێر ئه‌م كێڵگه‌یه‌ له‌لایه‌ن (گروپی كار)ه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و پشكه‌كانی (100%) دراوه‌ته‌ كیپكۆ، بەپێی دواین داتاکان توانای بەهەمی رۆژانەی (145 هەزار) بەرمیل نەوتە.
2.    بلۆكی تاوكێ: لە پارێزگای دهۆک، (75%)ی پشكه‌كانی دراوه‌ته‌ کۆمپانیای (دی ئێن ئۆ)ی نه‌رویجی و (25%)ی دراوه‌ته‌ (گه‌نه‌ڵ ئینێرجی)، توانای بەهەمی رۆژانەی زیاتر لە (107 هەزار) بەرمیل نەوتە.
3.     بلۆكی شێخان: لە پارێزگای دهۆک، پشكی (80%) دراوه‌ته‌ كۆمپانیای گوڵف كیستۆن و (20%)ی دراوه‌ته‌ كۆمپانیای (ئێم ئۆ ئێڵ)ی هه‌نگاری، توانای بەهەمی رۆژانەی  (55 هەزار) بەرمیل نەوتە.
4.    بلۆكی ئه‌تروش: لە پارێزگای دهۆک، پشكی (47.4%)ی دراوه‌ته‌ (تاقە) و (27.6%)ی پشکی شاماران پیترۆلیۆمە، توانای بەهەمی رۆژانەی  (36 هەزار) بەرمیل نەوتە.
5.    بلۆكی سه‌رسه‌نگ: لە پارێزگای دهۆک، پشكی (62%)ی دراوه‌ته‌ كۆمپانیای (ئێچ كه‌ی ئێن ئینه‌رجی) و پشكی (18%)ی دراوه‌ته‌ (شاماران)، توانای بەهەمی رۆژانەی  (43 هەزار) بەرمیل نەوتە.
6.    بلۆكی هه‌ولێر: لە پارێزگای هەولێر، (65%)ی پشكه‌كانی دراوه‌ته‌ كۆمپانیای (فرۆزا پیترۆلیۆم)، توانای بەهەمی رۆژانەی زیاتر لە (15 هەزار) بەرمیل نەوتە.

7.    بلۆكی كۆرمۆر: لە ناوچەی گەرمیان، (پێریل پەترۆلیۆم) (80%)ی پشكه‌كانی هەیە، توانای بەهەمی رۆژانەی  (15 هەزار) بەرمیل نەوتە.
8.    بلۆكی گه‌رمیان: پشكی (40%)ی كۆمپانیای (گاز پرۆم) له‌ كۆمپانیای (تالیسمانی كڕیوه)‌ و پشكی (40%)ی دراوه‌ته‌ كۆمپانیای (ویسترۆن زاگرۆس) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە‌، توانای بەهەمی رۆژانەی (14 هەزار) بەرمیل نەوتە.
9.    بلۆكی عه‌ین سه‌فنی: پشكی (80%)ی دراوه‌ته‌ كۆمپانیای (پی ئۆیڵ)ی تورکی، توانای بەهەمی رۆژانەی  (6 هەزار و 500) بەرمیل نەوتە.
10.    بلۆكی ئاكرێ بجیل: لە پارێزگای دهۆک، پشكی (80%) دراوه‌ته‌ كۆمپانیای (رۆس نەفت)ی روسی، توانای بەهەمی رۆژانەی  (6 هەزار) بەرمیل نەوتە.
11.    بلۆكی ته‌ق ته‌ق: پشكه‌كان كۆمپانیای (ئەداکس پیترۆلیۆم) (36%) و (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی (44%) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە، توانای بەهەمی رۆژانەی  (3 هەزار 970) بەرمیل نەوتە.
12.    بلۆكی سارتا: لە پارێزگای هەولێر، كۆمپانیای (شیڤرۆن)ی ئه‌مریكی (50%)ی پشكه‌كانی له‌ كۆمپانیای (گنێڵ ئێنریجی) (30%)ی هه‌یه‌ و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە.‌، توانای بەهەمی رۆژانەی  (3 هەزار 960) بەرمیل نەوتە.

13.    بلۆكی چیا سورخ: لە ناوچەی گەرمیان، كۆمپانیای (پیت ئۆیڵی) توركی  خاوه‌نی (80%)ی پشكه‌كانه‌و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە.‌، توانای بەهەمی رۆژانەی  (2 هەزار) بەرمیل نەوتە.
14.    بلۆكی باشیك: له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ، پشكی (64%)ی دراوه‌ته‌ (دی ئێن ئۆ)ی نەرویجی و (16%)ی پشکی کۆمپانای وزەی تورکی (TEC) یە و پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە.‌ ، توانای بەهەمی رۆژانەی  (600) بەرمیل نەوتە.
خشتە


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand