دامەزراوەیەكی ئەمریكی: هەرێمی كوردستان ئارامترین پەناگەی كەمینەكانە

Draw Media

2023-03-29 13:38:11




 درەو:
دامەزراوەی (گالوب)ی ئەمریكی:
🔹بەنیسبەت (5)ملیۆن هاوڵاتی هەرێمی كوردستانەوە, ڕوخاندنی رژێمی پێشو لەلایەن ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكاوە بەشێوەیەكی بەرچاو جیاوازی هەبوو لەوەی لەباشوری عێراق ڕویدا, لەبری وێرانكاری بووە مایەی گەشەسەندنی ئابوری, لەبری ناسەقامگیری, هێزە سیاسییە ناكۆكەكانی كۆكردەوە. 
🔹داتاكانی گالوب دەریدەخەن, بەدرێژایی دوو دەیەی ڕابردوو كوردستانی عێراق لەزۆر ڕوەوە چیرۆكی سەركەوتنی عێراق بووە, بەپێی تازەترین ڕاپرسیەكان نیگەرانی لەدۆخی ئابوری ئەو دەستكەوتانەی ڕوبەڕوی مەترسی كردووەتەوە.
🔹زۆرینەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان هەست بەوە دەكەن كە لەدۆخێكی سەقامگیردا دەژین, لەدوای (2003)وە هێزە كوردیەكان توانیویانە تا ئاستێكی زۆر كۆنتڕۆڵی سنورەكان بكەن و چالاكانە دژی هەڕەشە تیرۆرستیەكان بووەستنەوە. 
🔹لەساڵی (2008)دا, لە(56%)دانیشتوانی ناوچە كوردنشینەكان ئاماژەیان بەوەداوە كە هەست بەسەقامگیری دەكەن كاتێك شەوانە لەناوچەكانیان و شارەكانیان بەتەنیا دەسوڕێنەوە, كە جیاوازی زۆری هەبووە لەناوچەكانی تری عێراق.  
🔹هەرێمی كوردستان پەناگەیەكی ئارام بووە بۆ كەمینە گەمارۆدراوەكانی عێراق, ئەو سەقامگیرییەی لەكوردستان هەبووە, ئاوارەكانی ناوخۆو كەمینە لاوازەكانی لەناوچەكانی تری عێراقەوە بۆلای خۆی ڕاكێشاوە, بەتایبەت مەسیحییەكان. 
🔹ژمارەی مەسیحیەكانی عێراق پێش جەنگ بە نزیكەی (یەك ملیۆن و 500)هەزار مەزەندە دەكرا, لەئێستا كەمتر لە(200) هەزار مەسیحی لەوڵات ماون, كە نیوەیان لەناوچە كوردیەكان دەژین.
🔹 (84%)دانیشتوانی ئەو ناوچانەی  حكومەتی هەرێمی كوردستان ئیدارەیان دەدات, دەڵێن شارەكەیان شوێنێكی ئارامە بۆ كەمینە نەتەوەییەكان, ئەو ژمارەیە زۆر لەناوچەكانی تری عێراق بەرزترە كە (59%), بەرزتریشە لەتەواوی ناوچاكانی تری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كە كەمینەكانی تیادا دەژین.
🔹هەرێمی كوردستان بە ژینگەیەكە لەبارتر دادەنرێت بۆ وەبەرهێنان بە بەراورد بەناوچەكانی تری عێراق, بەڵام لەكاتێكدا باڵەخانەی هەوربڕی نیشتەجێبون لەهەولێرو سلێمانی دەركەوتن, تێڕوانینی ئابوری هاوڵاتی ئاسایی ناوچەكە, هەمان تێڕوانینی هاوڵاتیانی ناوچەكانی تری عێراقە.
🔹لەساڵی (2022)دا لەهەر سێ‌ كەس دووكەسی دانیشتوانی كوردستان (66%), دۆزینەوەی كاریان بەزەحمەت ناوبردووە, كە هاوشێوەی ناوچەكانی تری عێراق بووەو ڕێژەكەی لەو ناوچانە(65%) بووە.
🔹دانیشتوانی هەرێمی كوردستان نیگەرانن بەهۆی ئەوەی توانای كڕینیان كەمترە بە بەراورد بەناوچەكانی تری عێراق كە (45%)بەرامبەر (72%)ە. 
🔹لەگەڵ باشبونی دۆخی ئابوری لەعێراق, هاوڵاتیانی كوردستان وایدەبینین لەڕووی ئابوریە دۆخیان باشنیە,  لەساڵی (2008) ڕێژەی (9%) ئەو كەسانەی لەناوچە كوردییەكان  دەژین  پیاوانبووە دۆخی ژیانیان خراپە, لەكاتێكدا ڕێژەكە لەناوچەكانی تری (34%)بووە, بەڵام لەساڵی (2022)دا, ڕێژەی ئەو كەسانەی لەكوردستان پێیانوایە كە دۆخی ژیانیان خراپە بەرزبووتەوە بۆ (16%) و نزیكبووتەوە لە ڕێژەی عێراق كە (18%)یە. 
🔹لەدوای ساڵی(2003)وە, هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی تری عێراق لەدوو دۆخی جیاوازادابوون, لەناوەڕاست و باشور پشێوی و توندیژی باڵیكێشابو, سەقامگیری ئاسایشیش لەكوردستان دەرفەتێكی باشتری بۆ ژیان خولقاند, بەڵام پێدەچێت لەم وەرزە نوێیەدا عێراقییەكان كە ئەزمونی خۆشگوزەرانی تاقیدەكەنەوە, ئیتر جیاوازیەك نەمابێت و دۆخی ژیانیان هاوشێوەبێت.

 

دامەزراوەی (گالوب)ی ئەمریكی:

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand