یەكێتی كۆبوونەوەكەی شەممەی لەگەڵپارت ی  هەڵوەشاندەوە

Draw Media

2023-02-02 09:37:39



درەو:
وەك ناڕەزاییەك بەرامبەر بە بڕیارەكەی دادگای هەولێر، یەكێتی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ پارتی هەڵوەشاندەوە "بڕۆن لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی كۆببنەوە"
سەرچاوەیەكی باڵا بە (درەو)ی راگەیاند: یەكێتی بەرەسمی هەڵوەشاندنەوەی كۆبوونەوەكەی رۆژی شەممەیان بە تیمی دانوستانی پارتی راگەیاندووە، یەكێتی پێی وایە پارتی لە هەندێك هەڵوێستدا پشتیوانی لە لاهور شێخ جەنگی دەكات، ئەویش لە پێناو تێكدانی ئارامی سلێمانی و دژ بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
ئەو بەرپرسە باڵایەی یەكێتی ئەوەشی بە د(درەو) راگەیاند: كە تیمی دانوستانی پارتی با بچن لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی كۆببنەوە.
سەرچاوەیەكی پارتیش بە (درەو)ی راگەیاند: ئەو بڕیارەی دادگا كە لە بەرژەوەندی لاهور شێخ جەنگی دەرچووە، پەیوەندی بە بڕیاری دادگاوە هەیەو پەیوەندی بە پارتیەوە نیە.
دوێنێ دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەبەرژەوەندی لاهور شێخ جەنگی بڕیاریدا و مافی هاوسەرۆكی بۆ لاهور شێخ جەنگی گەڕاندەوە، لە بڕیارەكەی دادگای هەولێردا هاتووە یەكێتی بەناوی "بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی)یەوەیەو لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیە.
ئەم بڕیارە سەرۆكی بەرپرسانی یەكێتی توڕەو نیگەران كردووە لە پارتی و پێیان وایە پارتی ئەو بڕیارەی دەركردووەو پشتیوانی لە لاهور شێخ جەنگی دەكات، لە دژی بافڵ تاڵەبانی. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand