دکتۆری مناڵان

2023-01-18 10:46:12



د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

 

 
- گیانەکەم زۆرم سەرمایە
+ ئینجا چی بکەم ؟
- شتێ بڵێ گەرمم بکاتەوە
- شەڕی حیزبەکان
**
- دائیرەی تەجاوزات
+ ئێ
- ئەڵێن خۆی شوێنەکەی تەجاوزە
***
- حەز ئەکەم بچین بۆ ناو بازاڕ، بەڵام عەجەلەم نییە. با درەنگ بگەین 
+ کەواتە بە ئیسعافەکە ئەتبەم
***
- برادەران بۆخۆیان تلیاک ئەکێشن 
+ ئێمەش زەحمەت.
***
- پێشینان ئەڵێن چی؟
+ دێڕێ لەسەر خۆت بنووسە، ئەوسا بەیاننامەیەک لەسەر خەڵک دەر کە
**
- بە تاقی تەنیا بەرگەی ئەم هەموو خەمە ناگرم 
+ ئاسانە، شەش حەوت نوسخەی ترت لێ دروست ئەکەین
****
دنیا بۆنی خوێنی لێ دێت
+ ڕاست ئەکەی، گروپەکەشی هینە… کورد نێگەتیڤ
**
- ئەم وەزعە بە کێ چاک ئەبێ ئەی هاوار؟
+ دکتۆرێکی مناڵان
**
- کورد لە زستاندا زۆر حەزی لە چی یە؟
+ بێجگە لە شێلم؟
- ئا
+ موزاهەرە
***
- مۆڕەی ئەمریکاو زەغتی ئێرانی
+ دەردێنن جیقی شەیاع سودانی

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand