ئۆلیگاری حوکمڕانی

Draw Media

2022-10-01 10:30:51



زانا توفیق بەگ

یەکێک لە شێوازەکانی حوکمڕانی بریتیە لە دەسەڵاتی ئۆلیگاری لەناو سیستمی سیاسیدا، ئەم جۆرە خراپترین شێوازی بەڕێوەبردنی دەوڵەتە لەسەر بنەمای مۆنۆپۆڵکردنی دەسەڵاتی سیاسی، گشت دەزگاکانی دەوڵەت.‌ ئەم جۆرە لە بەڕێوەبردنی وڵات، دەگەڕێتەوە بۆ کەمینیەکی سیاسی کە هەژموونیەکی گەورەیان هەیە لەناو دەزگاکانی دەوڵەتدا ئەم گروپانە بریتین لە کۆمەڵە کەسانیەک، کە خاوەنی میراتیەکی سیاسی بنەماڵەین یان خاوەنی پاشخانیەکی دینین یان پێگەیەکی سەربازی بەهێزیان هەیە یان خاوەنی دەزگایەکی ڕاگەیاندنی کاریگەرن، کە توانای قوڕخکاریەکی تەواوی دەسەڵاتیان هەیە بەبێ بەشداری زۆرینەی کۆمەڵگا.

ئەم جۆرە لە حوکمڕانیە یەکێکە لە هەرسێ شێوازەکانی حوکومڕانی دەوڵەت کە لە کتێبەکەی ئەفلاوتوندا بەناوی ( کۆماری ئەفلاتون) بەگرنگی باسکراوە بەتایبەتی جیاوازی لەنێوان دەوڵەتی نمونەی و حکومڕانی ئۆلیگاری و بلۆتوکراسی دەسەڵات، کە زیاتر گوزارشتە لە حوکومڕانی چەتەگەڕایی لەناو دەزگاکانی بەڕێوبردندا. زیاتر ئەو فیگەر سیاسیانەن کە خاوەنی مۆڵک و وە سەرمایەی قەبەن. دەتوانن ئەندازەی دەسەڵاتی سیاسی خۆیان یان حاشیەکانیان فراوان بکەن بەهۆی پێگەی پارەکانیانەوە، وە کاریگەریان بەسەر دروستکردنی بڕیاری سیاسی دەوڵەتەوە. ئەم کەمینە لەناو دەسەڵاتی سیاسیدا توانای دروستکردنی دەوڵەتێکی خۆسپێنی گەورەیان هەیە بەتایبەتی کاتێک کە جڵەوی دەسەڵاتیان گرتە دەست، وە کاریگەری تەواویان بەسەر ژیانی تایبەتی تاک و گشتی ڕەهەندەکانی ژیانی کۆمەڵگادا هەیە. هەمیشە جڵەوگیری تەواویان هەیە بەسەر کایەکانی ئابووری و هونەرو خوێندنی باڵاو ماسک میدیا وڕێکخراوی مرویی و پلاتفوڕمی ناحوکومی و توڕە کۆمەڵایەتیەکان و سایتە نافەرمیەکان. تەنانەت لەڕێگای حوکمڕانی ئۆلیگاریەوە دەتوانن بەردەوام ڕەفتارەکانی گشتی کۆمەڵگا بەپێی خواست ویستی خۆیانەوە بگوڕن.

کێشەی ئەم جۆرە لە حوکمڕانیە پایەکانی دەسەڵاتیەکی مەدەنی لاواز دەکات جورێک لە دروستکردنی دەوڵەتیەکی ناوەوەکی لەناو دەوڵەتە بنچینەیەکەدا دروستدەکات وە کۆی گشتی دەزگاکانی دەوڵەت توشی ئیفلجیەکی گەورە دەکات وە دەوڵەتیەک لەناو دەوڵەتیەکی تردا کاردەکا، بەبێ ئەوەی هیچ خزمەتیەک بە کۆمەڵگاو سیستەمی سیاسی ووڵاتەکە بگەیەنێت، جگە لەوەی تەنها سودمەندی سەرەکی کەمینەیەکی سیاسی و حاشیەکانیان دەبن لە ژێر سایەی ئەم جۆرە لە حکومڕانیە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand