فازڵ میرانی: گازی سروشتی له‌ده‌ستی ئێمه‌دا نییه‌، گاز له‌ده‌ستی کاک بافڵ

Draw Media

2022-05-16 04:23:16



درەو:

فازڵ میرانی:
وەکو سەرۆک حزب کاک مەسعود لەگەڵ کاک بافڵ ئیحتیمالە دانەنیشێت، بەڵام وەکو مام و برازا دادەنیشێت
گازی سروشتی له‌ده‌ستی ئێمه‌دا نییه‌، گاز له‌ده‌ستی کاک بافڵه‌ ئه‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات 
ئێمە دەستمان نەبووە لە ڕووداوەکانی 8ی تەموزدا
هه‌تا ئێستا ئێمه‌ پێداگرین لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار، به‌ڵام هه‌موو شتێک قابیلی گۆڕانە
“ پارتی و یه‌کێتی ده‌ست له‌ داهاته‌کانی هه‌رێم هه‌ڵبگرن من ده‌توانم ته‌ئمینی بودجه‌ بكەم بە موچەی تەواویشەوە
 فه‌رموون ئه‌وه‌ وه‌زاره‌تی دارایمان داوه‌ به‌ گۆڕان بۆچی وەزیری دارایی قسە ناکات! “
درەو:
فازڵ میرانی سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دەنگی ئەمریكا:
ئەوەی ئێمە و یەکێتی تا ئێستا جارێ دەست بادانە، سوپاس بۆ خوا دەستشکاندن نەبووە، بەس بە ئومێدی ئەوە ئینشائەڵڵا دەسبادانەکە سست تر بێتەوەو بەرەو دەستشکاندن نەروات . “
لەگەڵ یەكێتی بەم نزیكانە كۆدەبینەوە 
من ئەگەر واقیع بین بم، وەکو سەرۆک حزب کاک مەسعود لەگەڵ کاک بافڵ ئیحتیمالە دانەنیشێت، بەڵام وەکو مام و برازا دادەنیشێت، بەس پێش ئەوە پێم باشە کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەب سیاسی بکرێت. “
جیاوازی زۆرە، جارێ، یەکەم، بە فەرمی کاک بافڵ نەبووە بە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی، دووەم، کاک مەسعود کوڕی مەلا مستەفاییە و چەند ساڵە سەرۆکی پارتییە، پارتی دیموکراتی کوردستان، هەندێک ئەتەکییەتی حیزباییەتی هەیە، بەڵام وەکو شاندێکی وەکو برازاییەکی خۆی و کوڕی مام جەلال. “

ئێمە دەستمان نەبووە لە ڕووداوەکانی 8ی تەموزدا، پێکهاتەی یەکێتی حیزبێکی فرە مینبەرە، واتە یەکێتی لە رووی پێکهاتەوە وەکو بەرەیەک پێکهاتووە، سەکۆی ئازادی ئەوان پێی دەڵێن، ئەو سەکۆی ئازادییە هەمیشە بیروڕای جیاوازی لێ پەیدا بووە، ڕەوتی لێ پەیدا بوو، گۆڕانی لێ پەیدا بوو، (بەرهەم ساڵح)ی لێ چووە دەرەوە، بەرهەم گەڕایەوە ناو یەکێتی، ئەمەی لە ناو یەکێتیدا هەیە لە ناو پارتیدا نییە، ئەمە یەک، دووەمیش، من دەڵێم بە فەرمی هێشتا کاک بافڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان نییە بە قەراری موعتەبەر،هاوسەرۆکە هێشتا، سەرکردایەتی یەکێتی ئێستا جێگرەوەی کۆنگرەیان نییە بەڵێ دەسەڵاتیان وەرگرتووە بەس ئەمە کێشەی یەکێتییە من حەز ناکەم بچمە ناوی “

داننان شتێکه‌ و دانیشتنی کاک مه‌سعود له‌گه‌ڵی( لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی شتێکی تره‌، کاک قوباد ئه‌ندامی سەرکردایەتی یا مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتیه‌، کامیانە؟، بەڵام بافڵ هیچیش نه‌بێت هه‌ر له‌گه‌ڵی داده‌نیشن و قوبادیش هیچ نه‌بێت هه‌ر له‌گه‌ڵی داده‌نیشن، چونکه‌ پێگه‌ی ئه‌وان له‌ کورسیه‌کانیان گه‌وره‌تره‌، له‌سه‌ر ئه‌و پێگه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ بکه‌ن باشتره‌ له‌وه‌ی له‌سه‌ر سیفه‌ته‌که‌ی خۆیان بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی کوڕی مام جه‌لالن. “


“ دەبێت یەکێتی ئه‌مه‌ چێک بکاته‌وه‌، که‌ ئایا کاک بافڵ سه‌رۆکە یان هاوسه‌رۆکه‌ یاخود سکرتێری گشتییه‌؟“

هه‌تا ئێستا کاک بافڵ هاوسه‌رۆکه‌، ئه‌مه‌ ڕای پارتی و ڕای خۆیه‌تی، خۆیشی ده‌ڵێت من هاوسه‌رۆکم، یه‌کێتی هێشتا ئه‌وه‌ی ساف نه‌کردووه‌ که‌ ئایا کاک بافڵ سه‌رۆک یان هاوسه‌رۆکه‌ یاخود سکرتێری گشتییه‌؟ ده‌بێت ئه‌مه‌ چێک بکاته‌وه‌ یان کۆنگره‌یه‌کی تازه‌ بکرێت یان پلنیۆم بکرێت یاخود ده‌بێت کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی چونکه‌ په‌یڕه‌و و پرۆگرامی یه‌کێتی به‌پێچه‌وانه‌ی حزبه‌کان وخۆشیان کۆنگره‌ دانپێدانانی نه‌کردووه‌، له‌دوای کۆنگره‌ په‌یڕه‌و و پرۆگرام بواری ده‌ستکاری تێدا هه‌یه‌ وه‌کو ئێمه‌ نییه،‌ چونکه‌ ئێمه‌ له‌ کۆنگره‌ شتێک په‌یڕه‌وی کرا ناتوانیین ده‌ستکاری بکه‌ین ئێستا ئێمه‌ به‌سه‌رۆکی خۆشمانه‌وه،‌ ناتوانین کابرایه‌ک له‌ده‌ره‌وه‌ بهێنین و بیکه‌ینه‌ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی که‌چی یه‌کێتی نیشتیمانی کاک عه‌دنان و کاک عادلی هێنا و یه‌کسه‌ر کردیانه‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ئیشیشیان پێده‌کات، کاک دکتۆر نه‌جمه‌دینی هێنا ئه‌و مرونه‌ته‌ی-نه‌رمیه‌ی له‌ناو یه‌کێتی دا هه‌یه‌ له‌په‌یڕه‌و پرۆگرامدا له‌ناو پارتیدا نییه‌. “

هه‌تا ئێستا ئێمه‌ پێداگرین لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار، به‌ڵام هه‌موو شتێک قابیلی گۆڕانە، من ده‌ڵێم به‌رژه‌وه‌ندی کورد له‌سه‌روو هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کاندایه‌ به‌ڕای من له‌سه‌روو سه‌رۆک کۆماریشه‌وه‌یه‌. “

 من دڵنیام و له‌ به‌ڕیۆه‌به‌ری کاره‌بای سلێمانیم بیستووه‌ پێش سێ مانگ، گوێم لێبوو له‌ ڕووداو لێدوانێکیدا وتی داهاتی ئێمه‌ له‌ کاره‌با ئه‌م مانگه‌ 70 ملیار دینار بووه،‌ ئه‌ی خێره‌ باشماخ و کاره‌با و داهاته‌کانی تر ئه‌م سێ مانگه‌ که‌متربوون؟! له‌زه‌مانی کۆرنا داهاتی ئێمه‌ هی هه‌ردوولامان باشتر بووه‌ خێره‌ ئێستا نییه‌تی، هیچ نه‌بێت 10-15% ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی سلێمانی پارتین 15-20% سه‌ربه‌خۆن هه‌موویان کوردن. “

“ پارتی و یه‌کێتی ده‌ست له‌ داهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبگرن من ده‌توانم ته‌ئمینی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان بکه‌م به‌مووچه‌ی مانگانه‌ی ته‌واویش “
“ئه‌ی گۆڕان داوای گۆڕانکاری نه‌ده‌کرد؟! فه‌رموون ئه‌وه‌ وه‌زاره‌تی دارایمان داوه‌ به‌ گۆڕان بۆچی وەزیری دارایی قسە ناکات! “
وه‌زیری دارایی گۆڕانه‌ بۆچی قسه‌ناکات؟! ئه‌ی گۆڕان داوای گۆڕانکاری نه‌ده‌کرد؟! فه‌رموون ئه‌وه‌ وه‌زاره‌تی دارایمان داوه‌ به‌ گۆڕان براده‌رانی یه‌کێتی لێمان قه‌ڵسبوون وتیان بۆچی وه‌زاره‌تێکی گرنگتان داوه‌ به‌ گۆڕان، با وه‌زیری گۆڕان بێت له‌ په‌رله‌مان وه‌ڵامی خۆی بداته‌وه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ لێی، ئه‌بێت یان له‌گه‌ڵ دۆخه‌که‌ خۆیان بگونجێنن و قسه‌ نه‌که‌ن یان بێن قسه‌ بکه‌ن و به‌خه‌ڵک بڵێن فڵان که‌س به‌رپرسه‌ و فڵان یه‌که‌ی مه‌رزی به‌رپرسه‌ داهات نانێرێته‌وه‌ ئیتر ئیبراهیم خه‌لیله‌ یان باشماخه‌ ده‌بێت بڵێت داهاتی ئه‌م سنووره‌ نایه‌ت. “

ئه‌گه‌ر یه‌کێتی یان گۆڕان له‌ حکومه‌ت بکشێنه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ڕابردوو به‌رپرسبوون لێی، به‌رپرسیارێتیه‌که‌یان ناسڕێته‌وه‌ و هه‌رده‌مێنێت که‌واته‌ ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی هه‌یه‌ هه‌تا دوای هه‌ڵبژاردن به‌رپرسن نابن. “

 یه‌کێتی هاوکارمان نه‌بێت ئێمه‌ ناتوانین ئیداره‌ی سلێمانی بکه‌ین، ئه‌وه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌که‌ هه‌موو کوردان و خه‌ڵکی سلێمانیش ده‌زانێت یه‌کێتی ده‌ستبه‌رداری سلێمانی بێت حکومه‌ت سلێمانی به‌ڕێوه‌ ده‌بات به‌ڵام یه‌کێتی مه‌عقوله‌ ده‌ستبه‌رداری سلێمانی ببێت! “
“که‌س ناوێرێت هه‌ڵبژاردن بکاته‌وه‌ چونکه‌ ئه‌مجاره‌ خه‌ڵکه‌که‌ ناچنه‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن“
 به‌رای من شیعه‌ 10 خوله‌ک ئیشی به‌ سه‌رۆک کۆمار هه‌یه‌،ئه‌و 10 خوله‌که‌ی که‌ سه‌رۆک کۆمار سوێند ده‌خوات و سه‌رۆک وه‌زیران ڕێکده‌خات له‌وه‌ به‌دواوه‌ شیعه‌ و سونه‌ ئیشیان به‌ سه‌رۆک کۆمار نییه‌، کوردیش ئیشی پێیان نییه،‌ چونکه‌ هیچی پێناکرێت. “
“ به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ له‌ هه‌مووی زۆرتره‌ خێره‌ ئێمه‌ دژایه‌تی ئێران بکه‌ین! “
گازی سروشتی له‌ده‌ستی ئێمه‌دا نییه‌، گاز له‌ده‌ستی کاک بافڵه‌ ئه‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات ده‌ڵێت من گاز قه‌پات ده‌که‌م، من ده‌ڵێم سیاسه‌ت به‌ عینادی ناکرێت، سێ شت هه‌ن له‌ سیاسه‌تدا زۆر خراپه‌ میزاج، فیعل و ره‌دفیعل ، ئه‌وه‌ی تر ده‌رگا داخستنە، به‌داخه‌وه‌ جاری وا هه‌یه‌ کورد هه‌رسێکی به‌کارده‌هێنێت بۆیه‌ سیاسه‌ته‌که‌ به‌ڕاست نایه‌ته‌ به‌رچاوی ئێمه‌. “

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

لەگەڵ ئەوەیت هەرێمی كوردستان نەوت رادەستی بەغداد بكات؟

بەڵێ
نەخێر
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand