وا دەرئەکەوێ

2022-05-11 12:40:01



دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو) 

*مەسئولەکان زۆر نین، بەس هەرێمەکە خۆی بچکۆلەیە بۆیە وا دەرئەکەوێ
*مێوژ بێ شەخسییەت نی یە ، بەڵام لەتەنیشت پستەوە وا دەرئەکەوێ
*حکومەتی سۆماڵ سەرکەوتو نی یە ، بەس کە بەراوردی ئەکەی بەمەی خۆمان وا دەرئەکەوێ
*گوندەکەی ئێمە فرە کوێخا نی یە ، بەس چونکە بێ کوێخایە وا دەر ئەکەوێ.
*باوەڕ بکە داهاتەکە شەفافە بەڵام لەبەرئەوەی خۆمان کوێراییمان داهاتووە وا دەرئەکەوێ ناڕوونە.
*چنور و شەوبۆ خوشک نین ، بەس چونکە هەردووکیان عەینی تەجمیلیان کردووە وا دەرئەکەوێ بە سکێک بووبن.
*گۆرانیبێژی ئێستا دەنگی خۆش نی یە ، بەڵام کە ئیکۆی بۆ دائەنێن وا دەرئەکەوێ
*کەرتی تایبەت دڵسۆز نی یە ، بەڵام کە کەرتی گشتی نەمێنێ وا دەرئەکەوێ.
*برادەران ڕۆحیان بەسەر سەری یەکترییەوە دەرناچێت ، بەڵام کە بۆ ڕەسمگرتن بێ وا دەرئەکەوێ
*خۆی لەژێرەوە دژی دەسەڵات نی یە ، بەڵام چونکە ماڵی لە دەڤەری ئەملایە وا دەرئەکەوێ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand