زیانە داراییەکانی فرۆشی نەوتی سەربەخۆ لە چارەکی یەکەمی 2022

Draw Media

2022-04-21 13:24:34



شیكاری: درەو

بە هەموو پێوەرەکان هەناردەکردنی نەوتی سەربەخۆ لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان، زیانی گەورەی دارایی گەیاندووە بە جۆرێک؛
کۆی ئەو داهاتەی حکومەتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا لە ڕێگەی فرۆشی نەوتەوە دەستی کەوتووە (1.4 ملیار) دۆلار بووە. لە کاتێکدا ئەگەر هەمان ئەو بڕە نەوتەی بە شێوەی سەربەخۆ هەناردەی کردووە لە ڕێگەی کۆمپانیای "سۆمۆ"وە بەبازاڕ بخرایە داهاتەکەی نزیکەی  (3.4 ملیار) دۆلار دەبوو.
ئەمە جگە لەوەی ئەگەر بەهۆی سیاسەتی نەوتەوە، پشکی هەرێم لە بودجە ڕانەگیرایە، بەپێی یاسا زیاتر لە (3.5 ملیار) دۆلار بەشی هەرێم دەبوو تەنها لە "داهاتی نەوتی عێراق"دا لە ماوەی ناوبراو.
زیاتر لەوەش ئەگەر نەوتی هەرێم و عێراق پێکەوە لە ڕێگەی سۆمۆوە هەناردە بکرایە، ئەوا پشکی هەرێم لە سێ مانگی ڕابردوودا تەنها لە فرۆشی نەوتەوە زیاتر لە (4 ملیار) دۆلار دەبوو.

یەکەم؛ داهاتی نەوتی عێراق و پشکی هەرێم بەپێی یاسای بودجەی گشتی عێراق 
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی نەوت، حکومەتی عێراق لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2022) بڕی (292 ملیۆن و 640 هەزار و 250) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 253 هەزار و 570) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ"وە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردووە، هەر بەپێی زانیارییەکان بەرمیلێک نەوتی بە تێکڕای (96.26) دۆلار فرۆشتووە، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی عێراق لە سێ مانگی یەکەمی ساڵدا بریتی بووە لە (28 ملیار و 196 ملیۆن و 897 هەزار و 810) دۆلار.
بە پێی یاسای ژمارە (23)ی ساڵی (2021) یاسای بودجەی گشتی عێراق، ماددەی (11) پشکی هەرێمی کوردستان بە (12.67%)ی بودجەی گشتی عێراق دیاریکراوە، هەر بۆیە بەپێی یاساکە "تەنها لە داهاتی نەوتی عێراق" لەم ماوەی ئەم سێ مانگەدا پشکی هەرێمی کوردستان بریتی دەبێت لە (3 ملیار و 572 ملیۆن و 546 هەزار و 953) دۆلار.
ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو داهاتەی لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە بەشێوەی سەربەخۆ لەو ماوەیەدا بۆی ماوەتەوە تەنها بریتیە لە بڕی (1 ملیار و 410 ملیۆن و 293 هەزار و 864) دۆلار، واتە بڕی (2 ملیار و 162 ملیۆن و 253 هەزار و 80) دۆلاری کەمترە لەو پشکەی لە داهاتی نەوتی عێراق بەپێی یاسای بودجە بۆی دیاریکراوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) ئەنجام) واتە هەر سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2022) بەم شێوەیە بووە؛
1.    داهاتی نەوتی عێراق و پشکی هەرێم لە مانگی کانونی دووەمی 2022
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی نەوت، حکومەتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی (2022) بڕی (99 ملیۆن و 286 هەزار و 78) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 202 هەزار و 777) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی "سۆمۆ"وە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردووە، بەپێی زانیارییەکان بەرمیلێک نەوتی بە تێکڕای (83.82) دۆلار فرۆشتووە، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی (2022)دا بریتی بووە لە (8 ملیار و 322 ملیۆن و 679 هەزار) دۆلار.
بە پێی یاسای بودجەی گشتی عێراق، پشکی هەرێمی کوردستان بە (12.67%)ی بودجەی گشتی عێراق دیاریکراوە، هەر بۆیە بەپێی یاساکە "تەنها لە داهاتی نەوتی عێراق" لە مانگی کانونی دووەمدا پشکی هەرێمی کوردستان بریتی دەبێت لە (1 ملیار و 54 ملیۆن و 483 هەزار و 429) دۆلار.
ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو داهاتەی لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە بەشێوەی سەربەخۆ لەمانگی یەکی ئەمساڵ بۆی ماوەتەوە تەنها بریتیە لە بڕی (427 ملیۆن و 265 هەزار و 784) دۆلار، واتە بڕی (627 ملیۆن و 217 هەزار و 645) دۆلاری کەمترە لەو پشکەی لە داهاتی نەوتی عێراق بەپێی یاسای بودجە بۆی دیاریکراوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) کانونی دووەمی 2022).
2.    داهاتی نەوتی عێراق و پشکی هەرێم لە مانگی شوباتی 2022
حکومەتی عێراق لە مانگی شوباتی (2022) بڕی (92 ملیۆن و 790 هەزار و 173) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 313 هەزار و 935) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی "سۆمۆ"وە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردووە، لە مانگی ناوبراودا بەرمیلێک نەوتی بە تێکڕای (94.93) دۆلار فرۆشتووە، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی عێراق لە مانگی شوباتی (2022)دا بریتی بووە لە (8 ملیار و 809 ملیۆن و 162 هەزار) دۆلار.
پشکی هەرێمی کوردستان بە (12.67%)ی بودجەی گشتی عێراق دیاریکراوە، هەر بۆیە بەپێی یاساکە "تەنها لە داهاتی نەوتی عێراق" لە مانگی شوباتدا بریتی دەبێت لە (1 ملیار و 116 ملیۆن و 120 هەزار و 825) دۆلار.
ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو داهاتەی لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە بەشێوەی سەربەخۆ لەمانگی دووی ئەمساڵ بۆی ماوەتەوە تەنها بریتیە لە بڕی (432 ملیۆن و 28 هەزار و 80) دۆلار، واتە بڕی (684 ملیۆن و 92 هەزار و 745) دۆلاری کەمترە لەو پشکەی لە داهاتی نەوتی عێراق بەپێی یاسای بودجە بۆی دیاریکراوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) شوباتی 2022).
3.    داهاتی نەوتی عێراق و پشکی هەرێم لە مانگی ئازاری 2022
حکومەتی عێراق لە مانگی ئازاری (2022) بڕی (100 ملیۆن و 563 هەزار و 999) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 244 هەزار) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی "سۆمۆ"وە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردووە، لە مانگی ناوبراودا بەرمیلێک نەوتی بە تێکڕای (110.03) دۆلار فرۆشتووە، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی عێراق لە مانگی ئازاری (2022)دا بریتی بووە لە (11 ملیار و 65 ملیۆن و 56 هەزار و 810) دۆلار.
بەپیی یاسای بودجەی گشتی عێراق "تەنها لە داهاتی نەوت " لە مانگی ئازاردا پشکی هەرێم بریتی دەبێت لە (1 ملیار و 401 ملیۆن و 942 هەزار و 698) دۆلار.
بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو داهاتەی لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە بەشێوەی سەربەخۆ لەمانگی ئازاری ئەمساڵ بۆی ماوەتەوە تەنها بریتیە لە بڕی (551 ملیۆن) دۆلار، واتە بڕی (850 ملیۆن و 942 هەزار و 698) دۆلاری کەمترە لەو پشکەی لە داهاتی نەوتی عێراق بەپێی یاسای بودجە بۆی دیاریکراوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) ئازاری 2022).

 


دووەم؛ جیاوازی داهاتی نەوتی هەرێم لەنێوان فرۆشتنی سەربەخۆ و کۆمپانیای "سۆمۆ"دا 
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2022)دا بڕی (35 ملیۆن و 440 هەزار) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (414 هەزار و 327) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە هەناردەی بەندەری جیهانی تورکی کردووە، بەپێی ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت لە ساڵی (2021)دا هەر بەرمیلێک نەوت بە زیاتر لە (11) دۆلار کەمتر فرۆشتووە جگە لە مانگی ئازار کە بە (17) دۆلار کەمتر فرۆشراوە بەراورد بە نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان.
بەپێی زانیارییەکانی درەو میدیا کە پێشتر بە هەواڵێک بڵاوی کردووەتەوە لە كۆبونەوەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیراندا ڕاپۆرتێک لەلایەن ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی وەزیری سامانە سروشتیەكان خوێندراوەتەوە کە فرۆش و داهاتی نەوتی هەرێمی بۆ مانگی ئازاری (2022)ی  بەم شێوەیە تێدا خراوەتەڕوو؛
-    رۆژانە: (421 هەزار) بەرمیل نەوت هەناردەكراوە
-    لە مانگەکەدا: (11 ملیۆن و 180 هەزار) بەرمیلی (فرۆشراوە)
-    تێكڕای نرخی بەرمیلێك: (100 دۆلار و 88 سەنت) بووە.
-    كۆی گشتی داهاتەکەی: (ملیارێك و 128 ملیۆن) دۆلار بووە.
-    خەرجی كۆمپانیاكان: (472 ملیۆن) دۆلار (42%)
-    كرێی بۆری: (60 ملیۆن) دۆلار (5%)
-    قەرزی كۆمپانیاكان: (45 ملیۆن) دۆلار بە ڕێژەی (4%)
-    كۆی خەرجی نەوت: (577 ملیۆن) دۆلار  (51%)
-    كۆی پارەی ماوە بۆ حكومەت: (551 ملیۆن) دۆلار بە ڕێژەی (49%) بووە.
بۆیە بە تێکڕای سێ مانگەکە بەرمیلێک نەوتی هەرێم بە (87.51) دۆلار فرۆشراوە، کە نزیکەی (8.5) دۆلاری کەمترە لە نرخی نەوتی عێراق، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی هەرێم لە سێ مانگی یەکەمی ساڵدا بریتی بووە لە (3 ملیار و 80 ملیۆن و 940 هەزار و 600) دۆلار، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت و دانپێدانانی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم (56%)ی داهاتی نەوتی هەرێم دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەکە کە دەکاتە بڕی (1 ملیار و 670 ملیۆن و 646 هەزار و 736) دۆلار و بڕی (44%) دەمێنێتەوە بۆ حکومەت کە لە ماوەی ناوبراودا بریتیە لە (1 ملیار و 410 ملیۆن و 293 هەزار و 864) دۆلار.
لە کاتێکدا ئەو بڕە نەوتەی هەرێم هەرناردەی کردووە، ئەگەر لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ بە نرخی نەوتی عێراقی بفرۆشرایە کە هەر بەرمیلێکی دراوە بە (96.26) دۆلار، ئەوا کۆی بەهاکەی بریتی دەبوو لە (3 ملیار و 390 ملیۆن و 262 هەزار و 600) دۆلار.
واتە ئەگەر نەوتی هەرێم لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە ڕێگەی سۆموە هەناردە بکرایە ئەوا بڕی (1 ملیار و 979 ملیۆن و 968 هەزار و 736) دۆلاری زیاتر دەبوو لەو بڕەی ئێستا حکومەتی هەرێم بۆی ماوەتەوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (2) ئەنجام)، بەشێوەیەکی وردتر بڵێین هەر سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2022) بەم شێوەیە بووە؛
1.    جیاوازی داهاتی نەوتی هەرێم لەنێوان فرۆشتنی سەربەخۆ و کۆمپانیای سۆمۆدا لە مانگی کانونی دووەمی 2022
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی (2022)دا بڕی (12 ملیۆن و 860 هەزار) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (414 هەزار و 839) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە هەناردەی بەندەری جیهانی تورکی کردووە، بەرمیلێک نەوتی بە کەمتر لە (11) دۆلار فرۆشتووە بەراورد بە نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان، بۆیە بە تێکڕا مانگەکە بەرمیلێک نەوتی هەرێم بە (75.51) دۆلار فرۆشراوە، کە زیاتر لە (8) دۆلاری کەمترە لە نرخی نەوتی عێراق، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی هەرێم لە مانگی یەکی ئەمساڵدا بریتی بووە لە (971 ملیۆن و 58 هەزار و 600) دۆلار، بەپێی ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت (56%)ی داهاتی نەوتی هەرێم دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەکە کە دەکاتە بڕی (543 ملیۆن و 792 هەزار و 816) دۆلار و بڕی (44%) دەمێنێتەوە بۆ حکومەت کە لە ماوەی ناوبراودا بریتیە لە (427 ملیۆن و 265 هەزار و 784) دۆلار.
لە کاتێکدا ئەو بڕە نەوتەی هەرێم هەرناردەی کردووە، ئەگەر لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ بە نرخی نەوتی عێراقی بفرۆشرایە کە هەر بەرمیلێکی دراوە بە (83.82) دۆلار، ئەوا کۆی بەهاکەی بریتی دەبوو لە (1 ملیار و 77 ملیۆن و 925 هەزار و 200) دۆلار.
واتە ئەگەر نەوتی هەرێم لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا لە ڕێگەی سۆموە هەناردە بکرایە ئەوا بڕی (650 ملیۆن و 659 هەزار و 416) دۆلاری زیاتر دەبوو لەو بڕەی ئێستا حکومەتی هەرێم بۆی ماوەتەوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (2) مانگی کانونی دووەمی 2022).
2.    جیاوازی داهاتی نەوتی هەرێم لەنێوان فرۆشتنی سەربەخۆ و کۆمپانیای سۆمۆدا لە مانگی شوباتی 2022
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی شوباتی ساڵی (2022)دا بڕی (11 ملیۆن و 400 هەزار) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (407 هەزار و 143) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە هەناردەی بەندەری جیهانی تورکی کردووە، بەرمیلێک نەوتی بە کەمتر لە (11) دۆلار فرۆشتووە بەراورد بە نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان، بۆیە بە تێکڕا مانگەکە بەرمیلێک نەوتی هەرێم بە (86.13) دۆلار فرۆشراوە، کە زیاتر لە (8) دۆلاری کەمترە لە نرخی نەوتی عێراق، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی هەرێم لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا بریتی بووە لە (981 ملیۆن و 882 هەزار) دۆلار، بەپێی ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت (56%)ی داهاتی نەوتی هەرێم دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەکە کە دەکاتە بڕی (549 ملیۆن و 583 هەزار و 920) دۆلار و بڕی (44%) دەمێنێتەوە بۆ حکومەت کە لە ماوەی ناوبراودا بریتیە لە (432 ملیۆن و 28 هەزار و 80) دۆلار.
لە کاتێکدا ئەو بڕە نەوتەی هەرێم هەرناردەی کردووە، ئەگەر لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ بە نرخی نەوتی عێراقی بفرۆشرایە کە هەر بەرمیلێکی دراوە بە (94.93) دۆلار، ئەوا کۆی بەهاکەی بریتی دەبوو لە (1 ملیار و 82 ملیۆن و 202 هەزار) دۆلار.
واتە ئەگەر نەوتی هەرێم لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا لە ڕێگەی سۆموە هەناردە بکرایە ئەوا بڕی (650 ملیۆن و 173 هەزار و 920) دۆلاری زیاتر دەبوو لەو بڕەی ئێستا حکومەتی هەرێم بۆی ماوەتەوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (2) مانگی شوباتی 2022).
3.    جیاوازی داهاتی نەوتی هەرێم لەنێوان فرۆشتنی سەربەخۆ و کۆمپانیای سۆمۆدا لە مانگی ئازاری 2022
بەپێی ڕپۆرتەکەی ئەنجومەنی وەزیران حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئازاری ساڵی (2022)دا بڕی زیاتر لە (12 ملیۆن) بەرمیل نەوتی بە بەتێکڕای ڕۆژانەی (421 هەزار) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە هەناردەی بەندەری جیهانی تورکی کردووە، بەلام بڕی (11 ملیۆن و 180 هەزار) بەرمیل نەوتی لێ فرۆشراوە، بەرمیلێک نەوتی بە کەمتر لە (17) دۆلار فرۆشتووە بەراورد بە نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان، بۆیە بە تێکڕا مانگەکە بەرمیلێک نەوتی هەرێم بە (100.88) دۆلار فرۆشراوە، کە نزیکەی (10) دۆلاری کەمترە لە نرخی نەوتی عێراق، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی هەرێم لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا بریتی بووە لە (1 ملیار و 128 ملیۆن) دۆلار، بەپێی زانیارییەکان لە مانگی ناوبراودا (51%)ی داهاتی نەوتی هەرێم ڕۆشتووە بۆ خەرجی پرۆسەکە کە دەکاتە بڕی (577 ملیۆن) دۆلار و بڕی (49%) دەمێنێتەوە بۆ حکومەت کە لە ماوەی ناوبراودا بریتیە لە (551 ملیۆن) دۆلار.
لە کاتێکدا ئەو بڕە نەوتەی هەرێم هەرناردەی کردووە، ئەگەر لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ بە نرخی نەوتی عێراقی بفرۆشرایە کە هەر بەرمیلێکی دراوە بە (110.03) دۆلار، ئەوا کۆی بەهاکەی بریتی دەبوو لە (1 ملیار و 230 ملیۆن و 135 هەزار و 400) دۆلار.
واتە ئەگەر نەوتی هەرێم لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا لە ڕێگەی سۆموە هەناردە بکرایە ئەوا بڕی (679 ملیۆن و 135 هەزار و 400) دۆلاری زیاتر دەبوو لەو بڕەی ئێستا حکومەتی هەرێم بۆی ماوەتەوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (2) مانگی ئازاری 2022).

 

سێیەم؛ نەوتی هەرێم و عێراق لە ڕێگەی کۆمپانیای "سۆمۆ"وە و پشکی هەرێم تێیدا  
لە تەوەری یەکەمی باسەکەدا تیشکمان خستە سەر پشکی هەرێم لە فرۆشی نەوتی عێراقدا بەپێی یاسای بودجەی گشتی، بەبێ لە بەرچاوگرتنی ئەو بڕە نەوتەی هەرێمی کوردستان هەناردەی دەکات، بۆیە ئەگەر نەوتی هەرێم و نەوتی عێراق پێکەوە لە ڕێگەی کۆمپانیای "سۆمۆ"وە هەناردە بکرێت، ئەوا بێگومان ڕێژەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بەرز دەبێتەوە، بۆیە داهاتەکەشی زیاد دەکات، بە هەمان پێوەری پشکی هەرێمیش بەپێی یاسای بودجە لە داهاتی نەوت زیاد دەکات ئەویش بە جۆرێک؛
لە چارەکی یەکەمی (2022)دا هەرێم و عێراق پێکەوە  بڕی (328 ملیۆن و 80 هەزار و 250) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 647 هەزار و 779) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای "سۆمۆ"وە هەناردە بکردایە، هەر بەپێی زانیارییەکان بەرمیلێک نەوت لەو ماوەیەدا بە تێکڕای (96.26) دۆلار فرۆشراوە، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی عێراق و هەرێم لە سێ مانگی یەکەمی ساڵدا بریتی دەبوو لە (31 ملیار و 586 ملیۆن و 49 هەزار و 591) دۆلار.
بە پێی یاسای ژمارە (23)ی ساڵی (2021) یاسای بودجەی گشتی عێراق، ماددەی (11) پشکی هەرێمی کوردستان بە (12.67%)ی بودجەی گشتی عێراق دیاریکراوە، هەر بۆیە بەپێی یاساکە "تەنها لە داهاتی نەوت"دا لەم ماوەی ئەم سێ مانگەدا پشکی هەرێمی کوردستان بریتی دەبوو لە (4 ملیار و 1 ملیۆن و 952 هەزار و 483) دۆلار.
ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو داهاتەی لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە بەشێوەی سەربەخۆ لەو ماوەیەدا بۆی ماوەتەوە تەنها بریتیە لە بڕی (1 ملیار و 410 ملیۆن و 293 هەزار و 864) دۆلار، واتە بڕی (2 ملیار و 591 ملیۆن و 658 هەزار و 619) دۆلاری کەمترە لەو پشکەی لە داهاتی نەوتی عێراق بەپێی یاسای بودجە بۆی دیاریکراوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (3) ئەنجام) بە جۆرێک؛
1.    نەوتی هەرێم و عێراق لە ڕێگەی کۆمپانیای "سۆمۆ"وە و پشکی هەرێم لە مانگی کانونی دووەمی 2022
لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا هەرێم و عێراق پێکەوە  بڕی (112 ملیۆن و 146 هەزار و 78) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 617 هەزار و 615) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای "سۆمۆ"وە هەناردە بکردایە، کە بەرمیلێک نەوت لەو ماوەیەدا بە تێکڕای (83.82) دۆلار فرۆشراوە، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی عێراق و هەرێم لە مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا بریتی دەبوو لە (9 ملیار و 400 ملیۆن و 84 هەزار و 258) دۆلار.
بە پێی یاسای ژمارە (23)ی ساڵی (2021) یاسای بودجەی گشتی عێراق، ماددەی (11) پشکی هەرێمی کوردستان بە (12.67%)ی بودجەی گشتی عێراق دیاریکراوە، هەر بۆیە بەپێی یاساکە "تەنها لە داهاتی نەوت"دا لەم ماوەی مانگی کانونی دووەمدا پشکی هەرێمی کوردستان بریتی دەبوو لە (1 ملیار و 190 ملیۆن و 990 هەزار و 675) دۆلار.
ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو داهاتەی لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە بەشێوەی سەربەخۆ لەو ماوەیەدا بۆی ماوەتەوە تەنها بریتیە لە بڕی (427 ملیۆن و 265 هەزار و 784) دۆلار، واتە بڕی (763 ملیۆن و 724 هەزار و 981) دۆلاری کەمترە لەو پشکەی لە داهاتی نەوتی عێراق بەپێی یاسای بودجە بۆی دیاریکراوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (3) کانونی دووەم).
2.    نەوتی هەرێم و عێراق لە ڕێگەی کۆمپانیای "سۆمۆ"وە و پشکی هەرێم لە مانگی شوباتی 2022
لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا هەرێم و عێراق پێکەوە  بڕی (104 ملیۆن و 190 هەزار و 173) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 721 هەزار و 78) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای "سۆمۆ"وە هەناردە بکردایە، کە بەرمیلێک نەوت لەو ماوەیەدا بە تێکڕای (94.93) دۆلار فرۆشراوە، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی عێراق و هەرێم لە مانگی دووی ئەم ساڵدا بریتی دەبوو لە (9 ملیار و 890 ملیۆن و 773 هەزار و 123) دۆلار.
بە پێی یاسای بودجەی گشتی عێراق، "تەنها لە داهاتی نەوت"دا لەم ماوەی مانگی شوباتدا پشکی هەرێمی کوردستان بریتی دەبوو لە (1 ملیار و 253 ملیۆن و 160 هەزار و 955) دۆلار.
لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو داهاتەی لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە بەشێوەی سەربەخۆ لەو ماوەیەدا بۆی ماوەتەوە تەنها بریتیە لە بڕی (432 ملیۆن و 28 هەزار و 80) دۆلار، واتە بڕی (821 ملیۆن و 132 هەزار و 875) دۆلاری کەمترە لەو پشکەی لە داهاتی نەوتی عێراق بەپێی یاسای بودجە بۆی دیاریکراوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (3) شوبات).
3.    نەوتی هەرێم و عێراق لە ڕێگەی کۆمپانیای "سۆمۆ"وە و پشکی هەرێم لە مانگی ئازاری 2022
لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا هەرێم و عێراق پێکەوە  بڕی (111 ملیۆن و 743 هەزار و 999) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 604 هەزار و 645) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای "سۆمۆ"وە هەناردە بکردایە، کە بەرمیلێک نەوت لەو ماوەیەدا بە تێکڕای (110.03) دۆلار فرۆشراوە، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی عێراق و هەرێم لە مانگی سێی ئەم ساڵدا بریتی دەبوو لە (12 ملیار و 295 ملیۆن و 192 هەزار و 210) دۆلار.
بە پێی یاسای بودجەی گشتی عێراق، "تەنها لە داهاتی نەوت"دا لەم ماوەی مانگی ئازاردا پشکی هەرێمی کوردستان بریتی دەبوو لە (1 ملیار و 557 ملیۆن و 800 هەزار و 853) دۆلار.
لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو داهاتەی لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە بەشێوەی سەربەخۆ لەو ماوەیەدا بۆی ماوەتەوە تەنها بریتیە لە بڕی (551 ملیۆن) دۆلار، واتە بڕی (1 ملیار و 6 ملیۆن و  800 هەزار و 853) دۆلاری کەمترە لەو پشکەی لە داهاتی نەوتی عێراق بەپێی یاسای بودجە بۆی دیاریکراوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (3) مانگی ئازار).

 

چوارەم؛ زیانە داراییەکانی فرۆشی نەوتی سەربەخۆ لە چارەکی یەکەمی 2022
بە هەموو پێوەرەکان هەناردەکردنی نەوتی سەربەخۆ لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان زیانی گەورەی دارایی بە هەرێم گەیاندووە هەر یەک لە (خشتەی ژمارە (4) چارتی ژمارە (1)) بە ئاشکرا ئەو زیانە داراییانەی ڕوونکردووەتەوە. بە جۆرێک؛
کۆی ئەو داهاتەی حکومەتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا لە ڕێگەی فرۆشی نەوتەوە دەستی کەوتووە بریتی بووە لە (1 ملیار و 410 ملیۆن و 293 هەزار و 864) دۆلار. لە کاتێکدا ئەگەر هەمان ئەو بڕە نەوتەی بە شێوەی سەربەخۆ هەناردەی کردووە لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بەبازاڕ بخرایە داهاتەکەی بریتی دەبوو لە (3 ملیار و 390 ملیۆن و 262 هەزار و 600) دۆلار.
ئەمە جگە لەوەی ئەگەر بەهۆی سیاسەتی نەوتەوە پشکی هەرێم ڕانەگیرایە، بەپێی یاسای بودجە بڕی (3 ملیار و 572 ملیۆن و 546 هەزار و 953) بەشی هەرێم دەبوو تەنها لە داهاتی نەوتی عێراقدا.
زیاتر لەوەش ئەگەر نەوتی هەرێم و عێراق پێکەوە لە ڕێگەی سۆمۆوە هەناردە بکرایە، ئەوا پشکی هەرێم لە سێ مانگی ڕابردوودا بە پێی یاسا تەنها لە فرۆشی نەوت بڕی (4 ملیار و 1 ملیۆن و 952 هەزار و 483) دۆلار دەبوو.

 


سەرچاوەکان
-    قانون رقم (23) لسنە 2021 الموازنە العامە الاتحادیە لجمهوریە العراق للسنە المالیە 2021؛
https://moj.gov.iq/view.5555/
-    اعلنت وزارە النفگ عن مجموع  الكمیات والایرادات المتحققە لصادرات النفگ، مجموع الصادرات النفگیە والایرادات المتحققە لشهر كانون الپانی  الماچی؛
https://oil.gov.iq/?page=909
-    اعلنت وزارە النفگ عن مجموع  الكمیات والایرادات المتحققە لصادرات النفگ، مجموع الصادرات النفگیە والایرادات المتحققە لشهر شباگ الماچی؛
https://oil.gov.iq/?page=951
-    اعلنت وزارە النفگ عن مجموع  الكمیات والایرادات المتحققە لصادرات النفگ، مجموع الصادرات النفگیە والایرادات المتحققە لشهر ێ‌ژار الماچی؛
https://oil.gov.iq/?page=965
-    هەناردەی نەوتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی 2022، ڕاپۆرتی درەو میدیا؛
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10080
-    حكومەت:  داهاتی نەوت (ملیارێك و 128 ملیۆن)  دۆلار بووە، درەو میدیا؛

https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10104

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand