دۆسیەیی نەوت
8 ئەیلوول 2026
هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ئابی 2026
🔻 کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بۆ مانگی ئابی 2026، ڕایگەیاندووە؛ کۆی هەناردەی نەوتی عێراق (73 ملیۆن 687 هەزار) بەرمیل نەوتی تێپەڕاندووە. تێکڕای هەناردەی ڕۆژانە زیاتر بووە لە (2 ملیۆن و 377 هەزار) بەرمیل نەوت.
دۆسیەیی نەوت
2 ئەیلوول 2026
قازانجی کۆمپانیا گەورەکانی نەوت لە چارەکی دووەمی 2026
قازانجی گەورە کۆمپانیاکانی نەوت لە چارەکی دووەمی 2026 بەراورد بە چارەکانی دووەمی 2025؛ ئارامکۆی سعوودی لە چارەکی دووەمی 2026دا پێشەنگی قازانجی کۆمپانیا گەورەکانی نەوتی گرت، بە جۆرێک کە داهاتی پوختەی گەڕاوە بۆ خاوەن پشکەکان بە ڕێژەی (43%) گەشەی کرد و گەیشتە (32.4 ملیار) دۆلار، کۆمپانیای ئەمریکیی ئێکسۆن موبیل (ExxonMobil) سەرکردایەتیی قازانجی کۆمپانیا گەورەکانی ڕۆژئاوای کرد، بە جۆرێک کە پوختەی قازانجەکەی بە ڕێژەی (105%) بەرز بووەوە و لە چارەکی دووەمدا گەیشتە (14.52 ملیار) دۆلار.