نەوەی نوێ لەبەردەم دەنگدەراندا

Draw Media

2021-10-18 16:41:29



شیكاری: درەو
بەشی چوارەم: نەوەی نوێ
نەوەی نوێ بەشداری دوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کردووەو تاکە هێزە لە هەرێمی کوردستان ژمارەی دەنگەکانی هەڵکشابێت بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشتر، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018 لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم (152 هەزار و 965) دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 10/10/2021  لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم (204 هەزار و 855) دەنگی بەدەستهێناوە واتە ژمارەی دەنگەکانی لەم هەڵبژاردنە (52 هەزار و 210) دەنگ زیادی کردووە. 

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 12/5/2018
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، كە لە 12/5/2018 بەڕێوەچوو، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (1 ملیۆن و 795 هەزار و 686) كەس دەنگیانداوە. 
نەوەی نوێ لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (9%) و (152 هەزار و 645) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
لە پارێزگای هەولێر (642 هەزار و 232) هاوڵاتی دەنگیداوە. نەوەی نوێ لەم پارێزگایە بەڕێژەی (11%) و (70 هەزار و 833) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای سلێمانی (664 هەزار و 146) هاوڵاتی دەنگیداوە. نەوەی نوێ لەم پارێزگایە بەڕێژەی (10%) و (63 هەزار و 760) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای دهۆكیش كە  (489 هەزار و 308) هاوڵاتی دەنگیداوە. نەوەی نوێ لەم پارێزگایە بەڕێژەی (4%) و (18 هەزار و 52) دەنگی بەدەستهێناوە.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 10/10/2021  
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، كە لە 10/10/2021 بەڕێوەچوو، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (3 ملیۆن و 486 هەزار و 787 ) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە و (1 ملیۆن و 232 هەزار و 897) دەنگیانداوە، بەرێژەی ( 35.4% ).
نەوەی نوێ لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (17%) و (204 هەزار و 855) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
بەجۆرێك لە پارێزگای هەولێر (1 ملیۆن و 238 هەزار و379) مافی دەنگدانیان هەبووە و (444 هەزارو 253) دەنگیداوە، بە رێژەی (35.9%). نەوەی نوێ لەم پارێزگایە بەڕێژەی (18%) و (79 هەزار و 245) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای سلێمانی (1 ملیۆن و425 هەزارو 705) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (392 هەزار و667) دەنگیانداوە، بەڕێژەی (%27.5). نەوەی نوێ لەم پارێزگایە بەڕێژەی (27%) و (106 هەزارو 318) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای دهۆكیش كە (822 هەزار و 703) مافی دەنگدانیان هەبووە، (395 هەزار و977) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی (48.1%). نەوەی نوێ لەم پارێزگایە بەڕێژەی (5%) و (19 هەزار و 292) دەنگی بەدەستهێناوە.

بۆ بەرچاو ڕونی زیاتر بڕوانە ئەم (چارت)انەی خوارەوە.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand