حكومەتی هەرێم زیاتر لە (11 ملیۆن) نەوتی باركردووە

Draw Media

2021-06-09 15:28:32



درەو:
بەپێی راپۆرتی رێكخراوی روونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەكانی نەوت، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی ئایاری 2021 بڕی ( 11 ملیۆن و 399 هەزارو 942) بەرمیل نەوتی باركردووە لە بەندەری جەیهانی توركیا كە بە(20) كەشتی قەبارە جیاواز بە (7) وڵاتی فرۆشتووە.
نەوتی هەرێم بە رێژەو بڕ بەم وڵاتانە  فرۆشراوە:
- ئیتالیا: ( 5 ملیۆن و 399 هەزارو 973) بەرمیل بەرێژەی 48%
- ئیسپانیا: ملیۆنێك و 799 هەزارو 991 بەرمیل بەرێژەی 16%
- كرواتیا: ملیۆنێك و 799 هەزارو 991 بەرمیل بەرێژەی 16%
- بولگاریا: 599 هەزارو 997 بەرمیل بەرێژەی 5%
- ئیسرائیل: 599 هەزارو 997 بەرمیل بەرێژەی 5%
- رۆمانیا: 599 هەزارو 997 هەزار بەرمیل بەرێژەی 5%
- یونان: 599 هەزارو 997 بەرمیل بەرێژەی 5%
- كۆی گشتی: 11 ملیۆن و 399 هەزارو 942 بەرمیل

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand