كێن ئەوانەی لەگەڵ قاسم سلێمانیدا كوژران ؟

Draw Media

2020-01-05 12:23:12



(درەو):

میدیای فەرمی ئێران وێنەی چوار كەسی بڵاوكردەوە كە لە هێرشەكەی فڕۆكەخانەی بەغداد لەگەڵ قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسدا كوژراون.

🔹ناوی (حسێن پورجەعفەری)یە، ساڵی 1967 لە پارێزگای كرمان لەدایكبووە، یاریدەدەری تایبەتی قاسم سلێمانی بووە، دوای كوژرانی دوو كچ و دوو كوڕی لەدوای خۆی بەجێهێشتووە.

🔹ناوی (هادی تارمی)یە، لەدایكبووی ساڵی 1980یە، خەڵكی شاری زنجان بووە، پاسەوانی تایبەتی قاسم سلێمانی بووە‌و لەزۆر ساتی مەترسیداردا لەگەڵ سلێمانی بووە.

🔹ناوی (شەهرود موزەفەری نیا)یە، ساڵی 1979 لەدایكبووە، خەڵكی پارێزگای قوم-ە، پاسەوانی تایبەتی قاسم سلێمانی بووە.

🔹ناوی (وەحید زەمانیان)ە، لەدایكبووی ساڵی 1993یە، خەڵكی تارانی پایتەختە، پاسەوانی تایبەتی قاسم سلێمانی بووە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand