ترەمپ هەڕەشەی تێكشاندنی ئابوری توركیا دەكات

Draw Media

2019-10-14 20:32:50



درەو میدیا: 
سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی سزادانی بەرپرسان و تێكشكاندنی ئابوری توركیا دەكات .
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەیاننامەیەكی توندو هەڕەشە ئامێز ئاراستەی بەرپرسانی توركیا دەكات" سزای بەپرسانی ئێستا و پێشووی توركیا دەدەین  سزاكان هەموو ئەو كەسانە دەگرێتەوەكە مافی مرۆڤیان پێشێل كردووەو بوونەتە هۆكاری ئاوارەبوونی خەڵك لە باكوری سوریا"
لە بەیاننامەكەی ترەمپدا ئاماژە بە كۆمەڵێك سزاكراوە كە" بە رێژەی 50% باج دەخەینە سەر كاڵاكانی توركیا و گفتوگۆكانی  ئاڵوگۆری بازرگانی لەگەڵ توركیا رادەگرین كە بەبەهای 100 ملیار دۆلارە"
سەرۆكی ئەمریكا ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا بە هەڕەشە بۆسەر سەقامگیری ناوچەكە ناودەبات" ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا ئاشتی و سەقامگیری ناوچەكەی خستۆتە مەترسیەوەو كردنە ئامانجی خەڵكی سڤیل قبوڵكراو نیە" 
تەرمپ هەرشە دەكات" ئامادەم ئابوری توركیا تێكبشكێنم ئەگەر سەركردەكانی لەسەر ئەم رێگە مەترسیدارەو وێنكەرانەیە بەردەوام بن" 

هەر ئەمڕۆ لە دوو تویتدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی رۆژئاوای کوردستانەوە نوسیویەتی:
 🔷 دوای ئەوەی داعش بەتەواوەتی لە سوریا شکستی هێنا ئێمە هەموو سەربازەکانمان لەو وڵاتە کشاندەوە.
🔷 رێگەبدەن سوریاو ئەسەد پارێزگاری لە کوردەکان بکەن و سنوری خۆیان بپارێزن و دژی تورکیا بجەنگن.
 هەركەسێك دەیەوێت یارمەتی سوریا بدات لە پاراستنی كوردەكان پێم باشە، روسیا بێت، چین بێت، ناپلیۆن پۆناپارت بێت.
️🔷 من بە ژنەڕاڵەکانی خۆمم وت بۆچی دەبێت ئێمە بەرگری لە ئەوەد بکەین و لە پێناو خاکەکەی ئەودا بجنگین.
🔷 ئێمە 7 هەزار کیڵۆمەتر لە سوریاوە دورین.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand