براکەی روحانی بە تاوانی وەرگرتنی بەرتیل زیندان دەکرێت

Draw Media

2019-10-01 10:02:07



(درەو میدیا):
دادگای ئێران ئەمڕۆ بەتاوانی وەرگرتنی بەرتیل حوکمی (5) ساڵ زیندانی بۆ برایەکی حەسەن رۆحانی سەرۆکی وڵات دەرکرد.
براکەی حەسەن رۆحانی ناوی (حسێن)ە، مانگی حوزەیرانی 2017 دوای ئەوەی ناوی لە چەند دۆسیەیەکی گەندەڵیدا هات، دادگا تۆمەتباریکرد بە  تێوەگلان لە تاوانی دارایدا.
پاش دەستبەسەرکردنی بۆماوەیەک، دواتر بە کەفالەتی پارەیەکی زۆر بەشێوەی کاتیی ئازادکرا تا ئەوکاتەی دۆسیەکەی یەکلادەبێتەوە.
حسێن کە هاوکات رڵوێژکاری حەسەن رۆحانی برایەتی لە سەرۆکایەتی کۆماری ئێران، بەگوێرەی قسەی بەرپرسانی ئێرانی فشاری کردووە بۆ ئەوەی عەلی سدقی بکرێت بە بەڕێوەبەری بانکی " رفاە"و دەرکەوتووە کە چەندین سەرپێچی دارایی کردووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand