گفتوگۆی نێوان ترەمپ‌و رزگاربوانی پاكتاوكردنی ئاینی

Draw Media

2019-07-19 21:53:36



راپۆرتی: بی بی سی 
وەرگێڕانی: نامیق رەسوڵ

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە كۆشكی سپی چاویكەوت بە 27 كەسی رزگاربووی پاكتاوكردنی ئاینی كە لە 27 وڵاتی جیاجیای جیهانەوە هاتبوون.
لە دیدارەكەدا كە 30 خولەكی خایاند‌و رۆژنامەنوسان ئامادەبوون، ترەمپ داوای لەو كەسانەو كرد باس لە ئەزمونی ژیانی خۆیان‌و چەوساندەنەوەیان بكەن‌و زۆر بە وردیش گوێی لێگرتن.
یەكێك لە ئامادەبوانی دیدارەكەی ترەمپ، نادیە موارد كچە چالاكی ئێزدیی‌و خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بوو كە لەگەڵ چەند كەسێكی تری مەسیحیی لە میانمار، ڤێتنام، كۆریای باكور، ئێران، توركیا، كوبا، ئەریتریا، نایجیریا‌و سودان لەگەڵ  چەند موسوڵمانێكی ئەفغانستان، سودان، پاكستان‌و ڤێتنام ئامادەی دیدارەكە بوو.
خەڵاتی نۆبڵ
لە دیدارەكەدا ترەمپ نادیە مورادی توشی شۆك كرد كاتێك لێی پرسی " خەڵاتی نۆبڵت بردوەتەوە؟، ئەمە جێی باوەڕ نییە، بۆچی ئەو خەڵاتەیان پێبەخشیویت؟".
نادیە مورادیش لەوەڵامی ئەو پرسیارەدا چیرۆكی خۆی باس كرد كە چۆن وەك كراوە بە كۆیلەی سێكسی لەلایەن رێكخرای دەوڵەتی ئیسلامییەوە‌و چۆن رووبەڕووی دەستدرێژیی سێكسی‌و ئەشكەنجەدان بوەتەوە پێش ئەوەی سەركەوتوو بێت لە هەڵاتن‌و  باسی لەوەشكرد دوای چارەسەر لە ئەڵمانیا بڕیاریداوە ئەو تراژیدیایە بۆ جیهان بگێرٍێتەوە كە ژنانی ئێزدیی رووبەڕووی بوونەوە.
نادیە موراد وتی:" شوێنێكی سەلامەتمان بۆ ژیان نەدۆزییەوە، دایك و شەش براكەمیان كوشت‌و منیان هێشتەوە".
ترەمپ قسەكەی پێبڕی وتی:" دایك‌و براكانت ئێستا لە كوێن؟
نادیە موراد سەری سوڕما‌و وتی:" ئەوان مردن، كوژران، ئێستا لە گۆڕی بە كۆمەڵدا لە شەنگال نێژراون، بەڵان من ئێستا خەبات دەكەم بۆئەوەی بە سەلامەتی بژین. تكات لێدەكەم شتێك بكە".
ترەمپ وەڵامی دایەوە‌و وتی:" زۆر باش دەزانم ئەو ناوچەیەی دەربارەی دەدەوێیت. بەڵێ‌ زۆر دژوارە".
بەنگلادیش لە كوێیە؟
هەر لەو دیدارەدا كچە پەنابەرێكی رۆهینگی پرسیاری لە ترەمپ كرد دەربارەی پلانی بۆ نزیكەی 700 هەزار پەنابەری رۆهینگیا كە بەهۆی پێشێلكارییەكانی سوپای میانمارەوە لەدژیا ئاوارە بوون. 
ئەو كچە رۆهینگییە وتی:گ من پەنابەرێكی رۆهینگیام لە كەمپی ئاوارەكان لە بەنگلادیش، زۆرینەی ئاوارەكان ئومێدەوارن بە زووترین كات بگەڕێنەوە بۆ نیشتمان، پلانت چییە بۆ هاوكاریكردنمان؟".
ترەمپ بە پرسیار وەڵامی دایەوە وتی:" بەنگلادیش بە دیاریكراوی لە كوێیە"؟
لەم كاتەدا یەكێك لە یاردەدەرانی هەڵدایە‌و ترەمپی ئاگاداركردەوە كە بەنگلادیش وڵاتێكی دراوسێی بۆرمایە.
یەكێی تر لە ئامادەبووانی دیدارەكەی ترەمپ ئیستەر پیترۆس بوو كە ساڵی 2014 لەلایەن رێكخراوی بۆكۆ حەرامەوە لە نایجیریا رفێندرابوو.
پیترۆس وتی: زۆر سوپاس سەرۆك
ترەمپ وەڵامیدایەوە: زۆر سوپاس بۆتۆ
پیترۆس: بە یارمەتیت، من ئیستەرم لە نایجیریا لە دەست بۆكۆ حەرام هەڵاتووم
ترەمپ: ماوەیەكی قورس بوو وانەبوو؟
پیترۆس: بەڵێ‌
ترەمپ" ماوەیەكی قورس بوو. سوپاس بۆتۆ.


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand