سودان.. كۆتایی 30 ساڵ لە حوكمی بەشیر

Draw Media

2019-04-11 12:07:42



 (درەو میدیا):
دوای چاوەڕوانییەكی زۆر، كەمێك بەر لە بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، وەزیری بەرگری سودان بەیاننامەی هێزە چەكدارەكانی خوێندەوە.
وەزیری بەرگری سودان دەستگیركردنی عومەر حەسەن بەشیری سەرۆكی وڵات‌و لەكارلادانی لە دەسەڵات راگەیاند.
عەوەز بن عۆف وەزیری بەرگری سودان لەبەیاننامەیەكدا كە خۆی لە شاشەی تەلەفزیۆنی سودانەوە خوێندییەوە، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی سەرۆكایەتی وڵات‌و ئەنجومەنی وەزیران‌و پەرلەمان‌و ئەنجومەن‌و حكومەتی ویلایەتەكانی راگەیاند.
وەزیری بەرگری رایگەیاند، ئەنجومەنێكی سەربازی كە خۆی سەرۆكایەتی دەكات، بۆ ماوەی دوو ساڵ وەكو قۆناغی ئینتیقالی كاروباری وڵات بەڕێوەدەبات.
سوپا باری نائاسایی لە وڵات راگەیاند بۆ ماوەی سێ مانگ، بۆ کاتێکی نادیاریش گەیشتە ئاسمانییەكانی راگرت.
لە كۆتاییەكانی ساڵی رابردووەوە، شەپۆلێكی نوێی خۆپیشاندان لە سودان ددەستیپێكرد، سەرەتا خۆپیشاندانەكان دژی گرانی نرخ‌و خراپبوونی باری بژێووی خەڵك بوون، بەڵام دواتر ناڕەزایەتییەكان سەریانكێشا بۆ داوای دەستلەكاركێشانەوەی عومەر حەسەن بەشیری سەرۆكی وڵات، كە ماوەی 30 ساڵە جڵەوی دەسەڵاتی بەدەستەوەیە.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand