دوای 70 ساڵ داوای لێبوردن لە جۆرج ئۆرۆیل دەكرێت

Draw Media

2019-02-08 15:58:57



(درەو میدیا):

ئەنجومەنی رۆشنبیری بەریتانی داوای لێبوردنی لە نوسەری بەناوبانگی ئینگلیزی " جۆرج ئۆرۆیل" كرد، بەهۆی رەتكردنەوەی بڵاوكردنەوەی وتارێكی 70 ساڵ لەمەوبەر.
داوای لێبوردنەكە نیشانی دەدات كە هەتا باشترین نوسەرەكانیش وتارەكانیان رەتدەكرێتەوە، بەڵام ژمارەیەكی زۆریشیان پێشبیی ئەوەیان نەكردووە كە داوای لێبوردنیان لێدەكرێت بە تایبەتی دوای تێپەڕینی 70 ساڵ.
جۆرج ئۆرۆیل كە نوسەری هەردوو رۆمانی بەناوبانگی " 1984" و " مەزرای ئاژەڵان"ە وتارەكەی بەناونیشانی " بەرگریكردن لە چێشتخانەی ئینگلیزی" نوسیوە و ئەو كاتە ئەنجومەنی رۆشنبیری بەریتانیی كە بایەخ بە پەیوەندییەكانی بەریتانیا دەدات لەگەڵ وڵاتانی تر جۆرج ئۆرۆیلی ئاگاداركردوەتەوە كە " دانایی نییە ئەم وتارە بۆ خوێنەری نابەریتانیی بڵاوبكرێتەوە.
سەرنوسەری ئەنجومەنەكە وتارەكەی بە " نایاب" وەسفكردووە، بەڵام راشیگەیاندووە كە تێبینی كەمیان لەسەری هەیە، یەكێك لەوانەش باسكردنی جۆرج ئۆرۆیل لە چۆنیتەی دروستكردنی مرەبای پرتەقاڵ " مارمالاید" لەبەرئەوەی رێژەیەكی زۆر شەكر و ئاوی تێدایە.
ئۆرۆیل لە وتارەكەیدا سیستمی خۆراكی بەریتانیی بەوە وەسفكردوە كە " سیستمێكی سادە و قورسە" و رێگە دەدات بە " خواردنەوەی بڕێكی زۆر خواردنەوەی گەرم لە زۆربەی كاتەكانی رۆژدا".
ئەلاسدیر دۆناڵدسۆن, گەورە لێكۆڵەری سیاسەتەكنی ئەنجومەنی رۆشنبیری بەریتانی دەڵێت:" دوادەردەكەوێت كە ئەو رۆژانە جۆرێك لە موحافیزكاری هەبوبێت و سەركێشیكردنی بەدوورگرتبێت، هەروەها ئەنجومەنە بەپەرۆش بووە كە خۆی لە نوسین دەربارەی خۆراك بەدووربگرێت.
دەشڵێت:" ئەنجومەنی رۆشنبیری بەریتانیا دوای زیاتر لە 70 ساڵ بڕیاریدا ئەگەر كەمیش بێت هەڵەیەكی راستبكاتەوە كە بەرامبەر بە گەورەترین نوسەری سیاسی لە بەریتانیادا كردویەتی لە سەدەی بیستەمدا، ئەوەش لە رێگەی دووبارە بڵاوكردنەوەی تەواوەتی وتارەكە و وتاری رەتكردنەوەكە.

سەرچاوە: بی بی سی

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand