مەنبەج: سێ‌ سەربازی ئەمریكی بەهۆی تەقینەوەكە كوژران

Draw Media

2019-01-16 15:05:38



( درەو میدیا):
لە تەقینەوەكەی ئەمڕۆی شاری مەنبەجی باكوری سوریادا، سێ‌ سەربازی ئەمریكی و دوو شەڕڤان و 13 هاوڵاتی مەدەنی كوژران.
میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان رایانگەیاند تەقینەوەكە كاتژمێر 12 و 38 خولەك روویداوە  لە بەردەم خواردنگەیەك بەناوی " قصر اڵامرا‌و" لە شەقامی سندس روویداوە و بە گوێرەی دوائاماری لیژنە تەندروستی مەنبەج" سێ‌ سەربازەی ئەمریكی و دوو شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج و 13 هاوڵاتی شەهیدبوون و 18 سەربازی ئەمریكی و هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون و برینی 5 یان زۆر سەختە".
بەڵام بەرپرسێكی ئەمریكی كە قسەی بۆ ئاژانسی "رۆیتەرز" كردووە , ئاشكرایكردووە كە لە تەقینەوەكەدا 4 سەربازی ئەمریكی كوژراون و سێ‌ سەربازی تر برینداربوون.
سارە ساندەرز وتەبێژی كۆشكی سپیش لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند دۆناڵد ترەمپ لە دۆخی ئێستای سوریاو تەقینەوەكەی مەنبەج ئاگاداركراوەتەوە و بەردەوام چاودێری رەوشی ناوچەكە دەكەن.


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand