گیانەوەرێكی وشكاوەكیی نوێ‌ ناودەنرێت دۆناڵد ترەمپ

Draw Media

2018-12-19 13:44:52



( درەو میدیا):
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەردەوام هەڵوێستی نەرێنی و دژی بەرابمەر پرسی گۆڕانكاری كەشوهەوا و رێككەوتننامەی پاریسی تایبەت بە كەشوهەوا هەیە و ئەوەش وایكرد كە گیانەوەرێكی نوێ بەناوی ئەوەوە ناوبنرێت. 
ئەو گیانەوەرە كە ناونراوە " دۆناڵد ترەمپ" گیانەوەرێكیی وشكاوەكییە و لە پەنەما دۆزراوەتەوە و بەوە ناسراوە كە كوێرە و سەری لەلمدا نقومدەكات و سەرۆكی كۆمپانیای : ئینفایرۆبیڵد" ئەو ناوەی هەڵبژاردووە و لەبەرامبەر ئەو مافەشدا 25 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی داوە. 
كۆمپانیاكە دەڵێت ئامانج لەو كارەی بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیارییە دەربارەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا.
ئەیدان بیڵ، كە هاوبەشێكی دامەزرێنەری كۆمپانیاكەیە رونیكردەوە كە ئەم جۆرە لە گیانەوەر زۆر هەستیارە بە كاریگەرییەكانی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا، لەبەرئەوە لە بەردەم هەڕەشەی لەناوچوندایە و ئەوەش ئەنجامێكی راستەوخۆیە بۆ ئەو رێوشوێنانەی كە ئەو كەسەی گیانەوەرەكەی بەناوەوە كراوە دەربارەی كەشوهەوا گرتویەتییەبەر.
ئاشكراشكیدر ئەو گیانەوەرە زۆر بچوكە و نابینێت و لەژێر زەویدا دەژی.
زاناكان كۆكن لەسەر ئەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا دیاردەیەكە هۆكارە سەرەكییەكەی چالاكییەكانی مرۆڤە، بەڵام ترەمپ زاناكانی تۆمەتباركرد كە " ئەجێندای سیاسی" یان هەیە و گومانیشی لەوەیە كە مرۆڤ بەرپرسی سەرەكی بێت لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای گۆی زەوی.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا تشرینی یەكەمی رابردوو لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی " سی بی ئێس" دەربارەی دیاردەی گۆڕانكاری كەشوهەوا، وتی:" نازانم كە ئەوە كاری مرۆڤ بێت". وتیشی:" نكوڵی لە گۆڕانكاریی كەشوهەوا ناكەم، بەڵام باوەڕم وایە كە پلەی گەرما جارێكی تر نزمدەبێتەوە".
هاوكات ترەمپ گومانی خۆشی نیشاندا بەرامبەر بە راپۆرتێكی حكومەتەكەی كە ئاماژەی بەوەداوە گۆڕانكارییەكانی گەشوهەوار ساڵانە چەندین ملیار دۆلار لەسەر ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكەون.
ترەمپ لە بارەی ئەو راپۆرتە وتی:" باوەڕ بەوە ناكەم".
ترەمپ دوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی ئەمریكا كشانەوەی واشنتۆنی لە رێككەوتنی پاریس بۆ نەهێشتنی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوای راگەیاند و پاساویشی بۆ كشانەوە لەو رێككەوتنە ئەوەبوو كە زیان بە بەرژەوەندییی كۆمپانیاكان و كرێكاران دەگەیەنێت لە ئەمریكا.

سەرچاوە: بی بی سی

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand