میسییەكەی ئەفغانستان ئاوارەبوو

Draw Media

2018-12-09 13:25:39



( درەو میدیا):
خێزانی ئەو منداڵە ئەفغانییە ئاوارەبوون، كە بۆ ماوەیەكی كورت لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی ناوبانگی دەركردبوو، تێیدا درسێكی لە نایلۆن دروستكراوی یاریزانی بەناوبانگی ئەرژەنتینی لیۆنێل میسی پۆشیبوو، ئەوەش دوای ئەوەی چەكدارەكانی بزوتنەوەی تاڵیبان هێرشیانكردە سەر ماڵەكەیان.
دوو ساڵ لەمەوبەر مورتەزا ئەحمەدی كە ئێستا تەمەنی گەیشتوەتە حەوت ساڵ، بووە مانشێتی رۆژنامەكانی جیهان، ئەوەش كاتێك براكانی درێسێكیان لە نایلۆنی شین و سپی بۆ دروستكرد كە ناوی میسی و ژمارە 10ی لەسەربوو.
بڵاوبوونەوەی ئەو وێنەیە مورتەزای كتوپڕ كردە كەسێكی ناسراو بووە هۆی ئەوەی كە چاوی بە لیۆنێل میسی بكەوێت، بەڵام ئەو ناسین و دیدارەی لەگەڵ میسی بووە مایەی كێشە بۆ خێزانەكەی كە سەر بە كەمینەی هەزارەن و لە ناوچەی جاگوری هەرێمی غەزنە لە ناوەڕاستی ئەفغانستان دادەنیشن.
شەفیقە ئەحمەدی دایكی مورتەزا لە ئێستا  لە خانویەكدا لە كابوڵی پایتەخت نیشتەجێبوون، دەڵێت:" مورتەزا بووە كەسێكی ناسراو لە هەموو جیهاندا، ناتوانین بە ئازادی بچینە هیچ جێگەیەك و مورتەزاش نەتیوانی وەك منداڵانی تر بچێتەوە قوتابخانە".
دەشڵێت:" كاتی شەو پیاوانی گوماناوی لە نزیك ماڵەكەمانەوە هاتوچۆیان دەكرد و كاتێكیش چەكدارەكانی تاڵیبان هێرشیانكردە سەر گوندەكەمان بڕیارماندا بەجێیبهێڵین.
ناوچەی غەزنە كە دەكەوێتە باشووری كابوڵی پایتەختەوە وگەیشتن پێی بە ئۆتۆمبیل دوو كاتژمێر دەخایەنێت، ئەمساڵ شەڕێكی زۆر قورس و سەخت تێیدا روویدا و ئابی رابردوو چەكدارەكانی تاڵیبان بۆماوەیەك غەزنەیان كۆنترۆڵكرد و شەڕێكی سەخت لە جاگوری رویداو بەهۆیەوە هەزاران كەس ئاوارەبوون.
لەو بارەیەوە مورتەزا كە بە میسیەكەی ئەفغانستان ناسراوە وتی:" دۆخی ئەمنی باش نیە و ناوێرم بچمە دەرەمە، دەمەوێت وەك میسی ببمە یاریزانی تۆپی پێ و بتوانم بچم بۆ قوتابخانە".

سەرچاوە: کەناڵی الحوڕە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand