رۆناڵدۆ بەشداری هەڵمەتی توندوتیژی دژی ژنان دەكات و خۆشی تۆمەتبارە

Draw Media

2018-11-27 12:41:41



( درەو میدیا):
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ویستی بەشداری بكات لە هەڵمەتی نەهێشتنی دیاردەی توندوتیژی دژی ژنان، و لە دوایاری یانەكەیدا " یۆڤانتۆس" هاوشێوەی یاریزانەكان خەتێكی سوری لەسەر رومەتی نەخشاند، بەڵام كاردانەوەی جەماوەر زۆر توند بوو بەرامبەری.
نەتەوە یەكگرتووەكان رۆژی 25ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێكی وەك رۆژی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەەی توندوتیژی دژی ژنان دیاریكردووە، ئەمساڵ لەو رۆژەدا گەڕێكی تری یارییەكانی خولی ئیتالیا " كالچیۆ" بەڕێوەچوو، یاریزانەكان وەك بەشدارییەك لە هەڵمەتی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان خەتێكی سوریان لەسەر رومەتیان نەخشاند وەك پشتیوانییەك بۆ هەوڵە نێودەوڵەتیەكانی تایبەت بە نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنان.
یەكێك لەو یاریزانانەی كە بەشداری كرد لەو هەڵمەتەدا  كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی پرتوگال و یانەی پۆڤانتۆس بووە كە پێچەوانەی یاریزانە هاوڕێكانی رووبەڕووی رەخنەی توند بووەوە لەلایەن جەماوەر و بەركارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە و هۆكارەكەشی بۆئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو یاریزانە ئێستا لە ئەمریكا روبەڕووی لێكۆڵینەوە دەبێتەوە لەسەر تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی بۆسەر كچێك.
كاسرینا مایۆرگا كچێكی ئەمریكییە و رۆناڵدۆ تۆمەتباردەكات بەوەی كە ساڵی 2009 لە ژوورێكی یەكێك لە هۆتیلەكانی لاس ڤێگاس دەستدرێژی سێكسی كردوەتەسەر.
رۆژنامەی " دێرشپیگڵ"ی ئەڵمانی ئاشكرایكرد كە رۆناڵدۆ بڕی 375 هەزار دۆلاری ئەمریكی بەو كچە داوە لەبەرامبەر ئەوەی بێدەنگ بێت، لەبەرامبەریشدا رۆناڵدۆ ئەو تۆمەتانە رەتدەكاتەوە و گرەو لەسەر ئەوە دەكات كە لێكۆڵینەوەكانت بێ‌ تاوانی دەسەلمێنن.
رۆناڵدۆ  مانگی رابردوو لە  چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی " فرانس فوتبوڵ" وتی:" رۆژێك دێت راستەییەكان ئاشكرا دەبن و ئەوانەی كە رەخنەم لێدەگرن و دەیانەوێت ژیانم بگۆڕن بۆ سێرك دەیبینن".
بەشداری رۆناڵدۆ لە هەڵمەتی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە و چەند بەشداربوویەك رەخنەی توند لە ئەستێرەكەی یۆڤانتۆس دەگرن و گومانیان لە راستگۆیی هەیە و هەتا هەندێكیان داوادەكەن زیندانیی بكرێتز
بەكارهێنەرێكی تۆِی تویتەر نوسیوێتی:" رۆناڵدۆ خەتی سور لەسەر رومەتی دادەنێت، بۆئەوەی سەرنج بۆ دیاردەی توندوتیژی دژی ژنان رابكێشێت، لە كاتێكدا خودی خۆی تۆمەتبارە بە دەستدرێژی سێكسی و ئێستا لەسەر ئەوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت، بەراستی ئەوە گاڵتەجاڕییەن ئەو پیاوە بخەنە زیندانەوە".
كەسێكی تر نوسیوێتی:" دەبێت پێبكەنم" و سێیەمیش دەڵێت:" كریستیانۆ رۆناڵدۆ خەتی سوری دژ بە توندوتیژی دژی ژنان لەسەر رومەتی داناوە وەك پاڵەوانێكی فیلیمە سێكسییەكان كە بانگەشەی پاكیزەیی دەكات".

سەرچاوە: DW

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand