میشیل ئۆباما نهێنی سەرنجڕاكێش ئاشكرادەكات

Draw Media

2018-11-24 18:59:40



( درەو میدیا):
كاتێك قسە دەربارەی میشێل ئۆباما دەكرێت، كەسانێكی زۆر ئەوەیان بە بیردا دێت كە خانمی پێشووی ئەمریكایەو و دایكی دوو منداڵە لەگەڵ چەند وردەكارییەكی بچوكی تر، بەڵام ئەو نهێنی زۆری پاراستووە و لە كتێبەكەیدا بەشێكی زۆری نهێنییەكانی ژیانی ئاشكراكردووە.
میشێل لە كتێبەكەیدا دەربارەی ژیانی خۆی كە چەند رۆژێكە چاپكراوە دەرگای بۆ خوێنەرانی كردووەتەوە تا ئاشنای ئەو قۆناغەی ژیانی بن كە بە هەژاری لە باشووری شیگاكۆ و لەو شوێنەوەی كە تاوان زۆر تێیدا بەربڵاوە ژیاوە.
میشێل كە هەموان وەك خانمی یەكەمی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بینویانە  لە میانی خولی سەرۆكایەتی باراك ئۆبامای هاوسەریدا، لە منداڵیدا خەونی بە خانویەكی دوو نهۆمیەوە بینیوە و ئەو كە باوكی كەنفەتی سەر جێگا بووە، هەمیشە هیوای ئەوەبووە خێزانەكەیان ئۆتۆمبیلێكی گەورە و نوێ و چواردەگای هەبێت.
كتێبەكەی میشێل ناوی "Becoming"  یان " وەرچەرخان"ە لە 426 لاپەڕە پێكدێت و بۆ 24 زمان وەرگێڕدراوە و لە سایتی ئەمازون لە رووی خواست لەسەرییەوە لە پلەی یەكەمدایە.
میشێل هەرگیز رۆژێك خەونی ئەوە نەبووە ببێتە پارێزەر یان لەو بوارەدا كاربكات، بەڵكو هەمیشە خەونی بەوەوە بینیوە ببێتە پزیشكی منداڵان.


كێشە لەگەڵ ئۆباما
یەكێك لەو نهێنیانەی تر كە میشێل بۆ خوێنەرانی كتێبەكەی ئاشكراكردووە پەیوەستە بە پەیوەندی لەگەڵ هاوسەرەكەیدا، خەڵكانێكی زۆر وەك ژن و مێردێكی نمونەیی بینیویانن بەڵام میشێل نوسیوێتی:" بەڵێ‌ هاوسەرگیریمان زۆر خۆش بوو، بەڵام پێوەیستە لە پێناوی ئەوەی وابكەین خۆش بێت هەوڵبدەین".
دەشڵێت بە گوێرەی زانیارییەكانی بۆ هەموو شتێك " چارەسەرێكی مامناوەندیی هەیە و ئاماژەش بەوەدەكات بە پێچەوانەی ئەوەی هەندێك بیریان لێكردوەتەوە ناكۆكی و كێشەی لەگەڵ باراكی هاوسەریدا هەبووە.
یەكێك لەو كێشانەی كە میشێل و هاوسەرەكەیدا بەدەستیەوە ناڵاندویانە قۆناغی سكپڕی بووە، چونكە میشێل ماوەی 20 ساڵە رووبەڕووی لە بارچوونی منداڵ بووە و دواتر بەهۆی دەرزی لێدانەوە دوو كچەكەی " مالیا و ساشا:" بووە.
نەهامەتی بەردەوام
لە نوسینەوەی ژیانی تایبەتیدا میشێل ئاماژەی بە نەهامەتیی خۆی كردووە بەهۆی رەنگی پێستییەوە و باس لەوەدەكات كە هەرچەندە وەك بەهێزترین ژن لە جیهاندا وەسفكراوە بەڵام لە بەرامبەردا دەڵێت:" سوكایەتیم پێكراوە بەوەی من ژنە رەشە توڕەكەم".
میشێل بەهۆی رەنگی پێستییەوە دووچاری نەهامەتی زۆر بوووە و لەو ساڵەی كە هاوسەرەكەی رایگەیاند خۆی بۆ سەرۆكایەتی كۆشكی سپی كاندید دەكاتن رووبەڕوووی رەخنەی توند بووە لەسەر بیروبۆچونی دەربارەی پەیوەندیی رەشپێست و سپی پێستەكان كە لە نامەی ماستەرەكەیدا دەریبڕیبوون.
میشێل لەو كتێبەدا باسی لە هەموو گۆڕانكاریی و وەرچەرخانەكانی ژیانی كردووە، بەڵام چاوپۆشی كردووە لە قسەكردن لە سكانداڵ و گەندەڵی كۆشكی سپی.
سەرچاوە" بەشی عەرەبی DW
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand