لیژنەیەكی ئەنجومەنی نوێنەران لێكۆڵینەوە لە پەیوەندییەكانی ترەمپ و سعودیە دەكات

Draw Media

2018-11-24 17:45:09



( درەو میدیا):
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی لە راپۆرتێكیدا ئاشكرایكرد ساڵی داهاتوو لە چوارچێوەی پێداچونەوەیەكی ورد بە پەیوەندییەكانی ئەمریكا- سعودیە، دیموكراتەكانی لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی نوێنەران لێكۆڵینەوە لە مامەڵەی دۆناڵد ترەمپ بەرامبەر بە كوشتنی رۆژنامەنوسی سعودیە جەمال خاشقچی دەكەن.
ئەنداومی دیموكراتی ئەنجومەنی نوێنەران ئادەم شیف بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە كە لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی نوێنەران لێكۆڵینەوە دەكات لە هەڵسەنگاندنی دەزگای هەواڵگری ئەمریكا بۆ كوشتنی خاشقچی و شەڕی یەمەن و سەقامگیری خێزانی فەرمانڕەوای سعودیە و مامەڵەی سعودیە لەگەڵ رۆژنامەگەری و چەند پرسێكی تر.
ئادەم شیف دیاترین ئەندامی دیموكراتەكانە كە پاڵێوراوە بۆ سەرۆكایەتی  لیژنەی هەواڵگریی ئەنجومەنی نوێنەران، لە مانگی كانوونی دووەمی داهاتوو كاتێك حزبەكەی دەبێتە زۆرینە لە ئەنجومەنی نوێنەراندا كە لە هەڵبژاردنی كۆنگرێسی مانگی تشرینی دووەم زۆرینەی كورسییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەدەستهێنا.
شیف وتیشی لیژنەكە لێكۆڵینەوە لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەی سی ئای ئەی بۆ كوشتنی خاشقچی دەكات و هەروەها لێكۆڵینەوە دەكات لەوەی كە ئەگەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندی دارایی تایبەتی لەگەڵ سعودیەدا هەبێت و كاریگەری كردبێتە سەر مامەڵەی لە پرسی خاشقچیدا وەك سەرۆك.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand