تابلۆیەكی یادكردنەوەی سەددام حسێن لە خۆرهەڵاتی لەندەن دادەنرێت

Draw Media

2018-11-19 20:35:16



(درەو میدیا):
لە یەكێك لە گەڕەكەكانی خۆرهەڵاتی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، تابلۆیەك بۆ یادكردنەوەی سەددام حسێن، دیكتاتۆری پێشووی عێراق دادەنرێت و بووە مایەی بێزاری بەشێك لە دانیشتوانی ئەو گەڕەكە.
تابلۆكە لە مس دروستكراوە و لەسەری نوسراوە " یادكردنەوەیەكی خۆشەویستانە بۆ سەددام حسێن" و هەروەها ئاماژەش بە ساڵی لەدایكبوونی سەددام ( 1937) و مێژووی لە سێدارەدانی ( 2006 ) دراوە و لە ناوەڕاستی شەقامێكی قەرەباڵی ناوچەی وانستید، یەكێك لە گەڕەكەكانی خۆرهەڵاتی لەندەن هەڵواسراوە.
هەڵواسینی ئەو تابلۆیە بۆ یادكردنەوەی سەددام حسێن توڕەیی و نیگەرانی بەشێك لە دانیشتوانی ناوچەكەی لێكەوتەوە،  مۆلیسا مۆندای چینین" 38 ساڵ" كە یەكێكە لە دانیشتوانی ناوچەكە لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی " ئیندیپێندنت" وتی:" زۆر ترسام، دایكم لێرە بوو سەردانی كردین و  ئەو سەرنجی  بۆ تابلۆكە راكێشام و بەراستی تووشی شۆك بووم و دەستبەجێ هەوڵمدا تەئكیدی لێبكەمەوە".
وتیشی:" باوەڕم وابوو كە بە هەڵەدا چوووە، بەڵام ئەوەی ترساندمی ئەوەبوو راست بوو، باوەڕم وایە كە كارێكی دزێوە كەسێك یادی ژیانی كەسێك بكاتەوە كە بووە هۆكاری ئەو هەموو ترس و تۆقاندنە، ئەگەر بۆ نوكەتش بێت مایەی پێكەنین نیە".
لایخۆشیەوە رید بریج وتەبێژی ئەنجومەنی ئەو گەڕەكە بۆ رۆژنامەی " سەن" وتی:" مۆڵەتمان بەكەس نەداوە ئەو تابلۆیە دابنێت و لابراوە".
سەرچاوە: بی سی سی 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand