چوار وەزیری تری حكومەتی بەریتانیا دەستلەكاردەكێشنەوە

Draw Media

2018-11-12 11:28:03



(درەو میدیا):
رۆژنامەی سەندەی تایمزی بەریتانیی رایگەیاند چوار وەزیری حكومەتی بەریتانیا كە پشتیوانی لە مانەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا دەكەن، زۆر نزیك بوونەتەوە لەوەی دەستلەكاربكێشنەوە.
هەروەها رۆژنامەكە راشیگەیاندووە یەكێتی ئەوروپا پلانەكەی تیریزای مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیای رەتكردوەتەوە سەبارەت بە رێوشوێنی سەربەخۆ بۆ سەرپەرشتیكردنی دەرچوونی بەریتانیا لەهەر ریزبەندییەكی گومركی كاتی كە یەكێتییەكە رەزامەندی لەسەر بدات.
بە گوێرەی سەندەی تایمز تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی بگاتە وردەكاری كۆتایی رێككەوتنی دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا، بەڵام دانوستانەكان دەربارەی سنور لەگەڵ ئیرلەندا تەگەرەیان تێكەوتووە.
مەی پێشنیاری گرتنەبەری رێوشوێنی كاتی كردووە لە نێوان بەریتانیا و یەكێتی یەكێتی ئەوروپا, بەڵام لایەنگرانی دەرچوون لە یەكێتییەكە لەناو حزبەكەیدا ئەوەیان ناوێت و دەخوازن لەندەن قسەی یەكلاكەرەوەی هەبێت لە وادەی كۆتاییهاتنی ئەو رێوشوێنانە بۆئەوەی بۆ هەتاهەتایە رێگەبگرن لە پەیوەستبوون بە یەكێتی ئەوروپاوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand