عێراق داوای پەیكەرێكی سەددام لە ئوردن دەكات

Draw Media

2018-10-21 10:25:32



(درەو میدیا):

رۆژنامەی " قەبەس"ی ئوردنی لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەكی عێراقی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە كە حكومەتی عێراق داوای لە ئوردن كردووە پەیكەرێكی لەمس دروستكراوی سەددام حسێن سەرۆكی پێشووی عێراقی رادەستبكاتەوە.
ئەو پەیكەرەی سەددام حسێن ساڵی 2003، هاوڵاتییەكی ئەمریكی هەوڵیداوە لە ئوردنەوە بە قاچاخ بیباتە دەرەوە ، بەڵام لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئوردنەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
ئەو سەرچاوانە ئاشكراشیانكردووە, ئوردن ئامادەنەبوو پەیكەرەكە بفرۆشێت، هەرچەندە بە گوێرەی سیستمێك رێگەی پێدەدرێت ئەو كەلوپەلە گومركیانەی دەستیان بەسەردا دەگیرێت دوای سێ‌ مانگ بیانفرۆشێت.


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand