واشنتۆن پۆست: بەڵگەی كوشتنی خاشقچی لەبەردەستدایە

Draw Media

2018-10-12 09:35:03



( درەو میدیا):
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی لە ژمارەی ئەمڕۆ هەینیدا رایگەیاند حكومەتی توركیا، ئیدارەی ئەمریكای ئاگاداركردوەتوە كە تۆماری بیسترا و بینراوی لەبەردەستدایە كە ئەشكەنجەدان و كوشتنی جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی سعودیە لەناو كونسوڵگەری سعودیەدا لە ئیستانبوڵ دەسەلمێنێت.
رۆژنامەكە لەسەر زاری چەند بەرپرسێكی ئەمریكا و توركیاوە بڵاویكردەوە كە ئەو تۆمارانە دەریدەخەن  رۆژی دووی ئۆكتۆبەر تیمێكی ئەمنیی سعودیە خاشقچیان لەناو كونسوڵگەریدا دەستبەسەركردووە، كە بۆ بەدەستهێنانی بەڵگەنامەی رەسمی سەردانی ئەو شوێنەی كردبوو.
بەوتەی ئەو بەرپرسانە لە تۆمارەكەدا دەنگی چەند پیاوێكی تێدایە كە بە عەرەبی قسەدەكەن و هەروەها نیشانیشیدەدات كە چۆن خاشقچی لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت و ئەشكەنجە دەدرێت و دەكوژرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand