كوڕەزایەكی خومەینی بۆ چەند ساڵێك لە نەجەف نیشتەجێ دەبێت

Draw Media

2018-09-24 21:07:22



( درەو میدیا):
بە گوێرەی میدیاكانی ئێران، عەلی خومەینی كوڕەزای ئیمام خومەینی دامەزرێنەری كۆماری ئیسلامی, ئێرانی بەرەو عێراق بەجێهێشتووە و بۆ چەند ساڵێك لە نەجەف نیشتەجێدەبێت كە بنكەی حەوزەی ئاینی و شوێنێتی نیشتەجێبوونی مەرجەعی باڵای شیعەكان عەلی سیستانییە.
سایتی " خەبەر ئۆنلاین"ی نزیك لە عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند عەلی خومەینی ئێرانی بەجێهێشتووە بۆ ئەوەی لە شاری نەجەف نیشتەجێ ببێت و لەبری حەوزەی قوم، چالاكی ئاینی و وانەوتنەوەی لە حەوەزەی نەجەف درێژەپێیدات.
محەمەد رەزا نائینی، یەكێك لە پیاوانی ئاینی حەوزەی قوم ونزیك لە عەلی خومەینی لەو بارەیەو رایگەیاندووە كە كۆچكردن سروشتییە بۆ هەموو كەسێك لە پێناوی بونیادنانی كەسایەتی، بە تایبەتی سود وەرگرتن لە هەردوو حەوزەی نەجەف و قوم كە رۆڵێكی گرنگ دەبینن لە بونیادنانی كەسایەتی پیاوانی ئاینیی.
نائینی ئاشكراشیكردوووە عەلی خومەینی پاش ماوەیەك نیشتەجێبووون لە قوم چووەتە نەجەف و لەوانەیە بۆ چەند ساڵێك لەو شارە بمێنێتەوە.
عەلی خومەینی ( 33 ساڵ) كوڕی ئەحمەد خومەینی دووەمین كوڕی ئیمام خومەینییە ، كە چەند ساڵێك دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە دۆخێكی تەمومژاویدا كۆچی دواییكرد.
هەروەها عەلی خومەینی زاوای جەواد شەهرستانی نوێنەری عەلی سیستانییە لە ئێران.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand