ئەبوبەكر بەغدادی لە ئێرانەوە گەیشتوەتە ئەفغانستان

Draw Media

2018-09-23 11:19:13



(درەو میدیا):
ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی " داعش" لە خاكی ئێرانەوە گەیشتوەتە ئەفغانستان.
رۆژنامەی " شەرقولئەوسەت" ئەمڕۆ یەكشەممە لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەكی ئەمنیی و گروپە توندەڕەوەكانی پاكستانەوە بڵاویكردەوە كە ئەبوبەكر بەغدادیی بە خاكی ئێراندا تێپەڕیوە و گەیشتوەتە ویلایەتی نەنگەهار لە خۆرهەڵاتی ئەفغانستان.
سەركردەی یەكێك لە گروپە توندڕەوەكانی پاكستان كە داوایكردووە ناوی ئاشكرانەكرێت دەڵێت:" دوای گەیشتنی سەدان چەكداری داعش لە شەش مانگی دواییدا لە خاكی ئێرانەوە بۆ ئەفغانستان، ئەبوبەكر بەغدادیش گەیشتوەتە ئەفغانستان".
دەشڵێت:" زۆرینەی ئەو چەكدارانەی داعش كە هاتونەتە ئەفغانستان ئێستا لە هەرێمی نەنگەهاری خۆرهەڵاتی ئەفغانستانن و هەواڵگری پاكستانیش چاودێری جموجوڵی چڕی ئەندامەكانی داعش دەكات كە هەوڵدەدەن بێنە ناوچەی هۆزەكانی پاكستان".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand