رامۆس ژمارەیەكی پێوانەیی لە وەرگرتنی كارتی زەرددا تۆماركرد

Draw Media

2018-09-20 10:37:35



( درەو میدیا):
سێرجیۆ رامۆس كاپتنی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بووە یەكەمین یاریزان، كە زۆرترین كارتی زەد وەربگرێت لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا " چامپیۆنز لیگدا"، ئەوەش دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە تایمی یەكەمی یاری قۆناغی گروپەكاندا لە لە بەرامبەر یانەی رۆمای ئیتالی كارتی زەردی وەرگرت.
بە وەرگرتنی ئەو كارتە، تا ئێستا رامۆس لەكۆی 115 یاری ئەو پاڵەوانێتییە ژمارەی كارتە زەردەكانی گەیشتە 37 كارت و پێش پۆڵ سكۆڵزی یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر یونایتد كەوت.
هەروەها رامۆس خاوەنی ژمارەیەكی پێوانەییە لە وەرگرتنی كارتی زەردا لەمیانی یەك وەرزدا، ئەویش پێنج كارتی زەرد بوو لە هەردوو وەرزی 2010- 2011 و 2012- 2013 ، لە كاتێكدا سكۆڵز  بە یەك وەرزدا زیاتر لە چوار كارتی زەردی وەرنەگرتووە.
رامۆس كە چوارجار جامی پاڵەوانێتی " چامپیۆنز لیگ"ی بەرزكردووەتەوە 24 جار لەگەڵ ریاڵ مەدریدا كارتی سوری وەرگرتووە و لە یاریگا كراوەتە دەرەوە، ئەوەش دوو هێندەی كارتە سورەكانی فێرناندۆ هیرۆی كاپتنی پێشووتری یانەكەیە.
هاوكات رامۆس لە مێژووی خولی ئیسپانیدا خاوەنی زۆرترین كارتی سورە و 19 جار ئەو كەرتە لە یاریگا دوورخراوەتەوە، بەڵام لە خولی یانە پاڵەوانەكاندا تەنها سێ‌ جار كارتی سوری وەرگرتووە.
سەرەڕای ئەو هەموو كارتە سورە لە یاریەكانی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدریدا، رامۆس لە 158 یاریدا لەگەڵ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا هیچ كارتێكی سوری وەرنەگرتووە.
سەرچاوە: رۆیتەرز
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand