چی دەكەیت كاتێك لەبەردەمتدا دڵی دەوەستێت؟

Draw Media

2018-08-08 19:10:44



(درەو میدیا):

هەوڵدان بۆ بوژاندنەوەی دڵی كەسێك كاتێك لەبەردەمتدا تووشی وەستانی دڵ دەبێت بۆ هەموو كەسێك كارێكی زەحمەتە، بە تایبەتی فووكردنەوە دەمی كەسێكی نامۆوە.
دامەزراوەی نەخۆشییەكانی دڵ لە ئەڵمانیا ئاماژە بەوەدەكات كە كاتێك كەسێك دڵ دەوەستێت، گوشارخستە سەر سنگی باشترین كارە بۆ بوژاندنەوەی دڵ و بەبێ‌ ئەوە مردن بەخێرایی دێت.
ئەگەر ئەو فریاگوزارییە خێراییە بۆ پاراستنی ژیانی ئەو كەسە نەكرێت، ئەوا هەلی رزگاربوونی كەسەكە هەموو خولەكێك بەرێژەی 10% دادەبەزێت و لە ماوەی تەنها 10 خولەكەدا مردن روودەدات، لەبەرئەوە ئەكەر كەسێك لەبەردەمتدا كەوتە سەر زەوی یان لەهۆش خۆی چوون پێویستە بە گوێرەی پزیشكی ئەڵمانی پسپۆری نەخۆشیەكانی دڵ " دیتریچ ئەندرسین"  ئەم كارانە بكەیت:
•    سەرەتا لە رێگەی جوڵاتنی شانەكانی و پرسیاریكردن لێی بەدەنگی بەرز بزانە ئەو كەسە هۆشی ماوە.
•    ئەگەر كەسەكە وەڵامی نەبوو، دەستبەجێ پەیوەندی بكە ئەمبوڵانسەوە یان ئەو كارە بە كەسێكی تر بسپێرە.
•    دەستبەجێ‌ دەستبكە بە گوشارخستنە سەر سنگی، لەسەر شوێنێكی جێگیر كەسەكە لەسەر پشت رابكێشە و بچۆرە لای شانییەوە و  لەپی دەستت لە ناوەڕاستی سنگیدا لە نێوان هەردوو مەمكیدا دابنێ‌ و دەستەكەی ترت بخەرە سەر دەستت و بە تێكڕای 100 بۆ 120 جار لە خولەكێكدا گوشاری بخەرەسەر و شوێنی دیاریكراو كەمتر جێی بایەخە وەك لە گوشاركردنەكە.
•    گرنگ ئەوەیە گوشارەكە بەردەوانم بێت و رانەگیرێت، ئەگەر ماندووبویت، داوا لە كەسێكی تر بكە بێتە شوێنی تۆ.
•    لەسەر كەسی نوێ پێویستە كە جێگەی تۆ دەگرێتەوە  لەلای شانەكی تری كەسەكەوە  دانیشێت و پاشان تا سێ‌ بژمێرن و دەستان ئاڵوگۆڕ بكەن، گوشارخستنە سەر دڵ سوڕی خوێن دەگەڕێنێتەوە و وادەكات ئەو ئۆكسجینەی لەلاشەی كەسەكەدایە بگاتە مێشكی.
•    پێویستە فریاگوزارییەكە " گوشارخستنە سەر كەسەكە" بەردەوام بێت هەتا ئەو كاتەی ئەمبوڵانس دەگات و ئەوان ئەو ئەركە دەگرنە ئەستۆ.
بە گوێرەی ئامارەكان ساڵانە 70 هەزار كەس لە ئەڵمانیا كتوپڕ دڵیان دەوەستێت و نزیكەی 65 هەزاریان دەمرن و بە گوێرەی دامەزراوەی نەخۆشیەكانی دڵیش تەنها یەك لەسەر سێی هاوڵاتیان راهێنانی پزیشكی و فریاگوزاریی سەرەتاییان پێكراوە.
سەرچاوە: http://24.ae/article/410822/ماژا-تفعل-عندما-یصاب-شخص-أمامك-بسكتە-قلبیە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand