سامانەكەی بارزانی  48 ملیار و مالیكی 50 ملیار دۆلارە 

Draw Media

2018-08-04 12:12:27



  
ڕۆژنامەی وەتەنی سعودی ناوەڕۆكی ڕاپۆرتێكی نێودەوڵەتی ئاشكراكردووە كە " نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا سەروەت و سامانەكەی بە 50 ملیار دۆلار ەو مەسعود بارزانی سەرۆكی پێشوی هەرێمیش سامانەكەی بە  48 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت كە بریتیە لە سەنەد و موڵك و سامانی لە كۆمپانیاكانی لە سویسرا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا"
  ڕۆژنامەی وەتەنی سعودی دەشڵێت" قەبارەی گەندەڵی لە عێراقدا لە دوای جەنگی ئەمریكا بۆ سەری بە نزیكەی 200 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت".
هەر بە پێی ئەو ڕاپۆرتە جیهانیانە سامانی ژمارەیەك كەسایەتی وسیاسەتمەداری عێراقی تێكڕا دەكاتە 173 ملیار دۆلار.
ئەم ڕاپۆرتە لەكاتێكدایە ڕۆژانی ڕابردوو بە فەرمی بانكی مەركەزی عێراقی ئاشكرای كرد كە عێراق لە ساڵی 2003 ەوە بە بەهای 700 ملیار دۆلار عێراق نەوتی فرۆشتووە.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand