بەوێنە: بۆ یەكەمجار ژنان و كچانی ئێران لەناو یاریگاكاندا

Draw Media

2018-06-21 11:47:48



(درەو میدیا):
بۆ یەكەمجار لە ددوای ساڵی 1979ەوە دەسەڵاتدارانی ئێران رێگەیاند بە ژنان و كچانی ئەو وڵاتەدا بچنە ناو یاریگاكانی تۆپی پێیەوە.
لەكاتی بەڕێوەچوونی یاری هەڵبژاردنی تۆپی پێی ئێران و هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا لە مۆندیالی روسیا، دەسەڵاتدارانی ئێران رێگەیاندا بە كچان و ژنانی ئێران بچنە نێو یاریگای ئازادی و تەختی ئەهەواز لە تارانی پایتەخت.
بە گوێرەی ئەو وێنانەی كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە كچان و ژنانی ئێران لە یاریگای ئازادی لەسەر شاشەی گەورە بینەری یاری هەڵبژاردەی ئێران و ئیسپانیا بوون و هانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیاندا.
لە ساڵی 1979 و دوای دامەزراندنی كۆماری ئیسلامیی ئێران، رێگە بە ژنان و كچان نادرێت بچنە نێو یاریگاكان و تێكەڵاوی پیاوان ببن.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand