بەراوردکاری خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە  لە نێوان 2022 و 2023

Draw Media

2023-02-07 18:29:22



شیكاری: درەو:

پاڵپشت بە داتاکانی بانکی ناوەندی عێراق (CBI)، لە بەداواداچونێکدا لە نێوان (1/1/2022 – 7/2/2022) بەراورد بە (1/1/2023 – 7/2/2023) دەردەکەوێت؛
# کۆی بڕی فرۆشتن بە شێوەی (حەواڵە و کاش) لە (5 ملیار و 101 ملیۆن و 366 هەزار و 765) دۆلار بە ڕێژەی (52%) دابەزیوە بۆ (2 ملیار و 641 ملیۆن و 18 هەزار و 455) دۆلار.
# کۆی بڕی فرۆشتن بە شێوەی حەواڵە لە (3 ملیار و 890 ملیۆن و 386 هەزار و 765) دۆلار بە ڕێژەی (71%) دابەزیوە بۆ (1 ملیار و 115 ملیۆن و 488 هەزار و 320) دۆلار.
# کۆی بڕی فرۆشتن بە شێوەی کاش لە (ملیارێک و 210 ملیۆن و 980 هەزار) دۆلار و بە ڕێژەی (11%) زیادی کردووە بۆ (ملیارێک و 344 ملیۆن و 900 هەزار) دۆلار.
# بە تێکڕا کۆی (کاش و حەواڵە)ی فرۆشراو لە (204 ملیۆن و 54 هەزار و 671) دۆلارەوە بە ڕێژەی (55%) دابەزیوە بۆ (91 ملیۆن و 124 هەزار و 12) دۆلار. 


ئەم خشتانەی خوارەوە وردەکاری فرۆشتنی دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندی عێراقی (CBI)یەوە دەردەخات لە ماوەی (1/1/2022 – 7/2/2022) بەراورد بە (1/1/2023 – 7/2/2023) بەشێوەی (کۆ و تێکڕای) (کاش، حەواڵە و  (کاش و حەواڵە))

سەچاوە؛ بانکی ناوەندی عێراقی (CBI) ؛
https://cbi.iq/currency_auction/all/?      
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand