ڕیزی سەقەت

2022-12-04 17:40:18



دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

خەنجەرەکەی لالا مو ئەکات ئاشتی  
ئەم خۆری ئازادیەمان  
هێندە سەرما  بردەڵەیە 
بەتانی بەخۆیدا داوە 
ماڵەکەی بەرجادە کەوت ڕاستی
 ویژان نوزەی تیا نەماوە
درۆ بە تەناوب دەوام دەکات 
لەگەڵ فێڵ دا   
دیموکراسی  دەستەونەزەر  ڕاوەستاوە 
لە بەردەم ڕەشماڵەکەی خێڵدا  
فەرامۆشی 
دایم لەسەر تەلەفزیۆن قسە ئەکات  
عەیب نەبێ ڕاوێژکارە   
ئەقڵ  لەهیچ شوێنێکەوە دیار نی یە  
وابزانم بندیوارە 
ساغ دەستی عالەم ماچ ئەکات 
تا بخرێتە ڕیزی سەقەت  
شێر چاوەڕێی مەسئولێکە 
بیکات بە خەت   
خەم کرێچی حەوشی گەورەی زاڵماغایە 
سەبر و ترس  
سنووریان تێکەڵی یەک بون 
وەک سنووری هوانە و عەربەت 
هیوا دەستی لە هەوڵێر شت  
چاوەڕێی لوتفی بەغایە  
بە نەوعێک دەعمی کردوە 
سەیارەکەی بەختەوەری  
کە دواوەی هاتۆتە پێشێ  
ئەم هەویرەش 
وا دیارە ئاو زۆرئەکێشێ  
هاوارمان بۆ تۆیە خوایە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand