هەناومان بگەڕێ

2022-11-24 11:39:24



دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

هەتاوت  نیشان داین 
لە کونجی ئەشکەوتێ  
پشتگیریت لێ کردین 
 بە جڕتێ  
**  ا
نزیکیت 
وەک سرود لە دەرسی فیزیاوە
 زەروریت وەک زوڕنا بۆ مقەڕ 
وەک چەتاڵ 
دابنرێی لای هێنگی دنیاوە 
 زەروریت 
وەک سێڵفی بۆ تەعزێ  
وەک شایەت بۆ عیشق و 
وەک قیرتاو بۆ جەنجەڕ   
** 
لە پیاڵەی شۆڕشدا  
کەوچکی ژەنگرتوی نەرگسییت 
تێکی دە تەئریخمان 
وانەکەیت ئیتر چیت؟  
*** 
بەرمیلی خاشاکی هەناومان بگەڕێ
 بۆ ڕەنجی پڕ کەڕوو
بۆ سۆندەی دڕاوی متمانە و 
خوێناوی مەلۆتکەی خەونهای 
لەبارچو  
بۆ ئۆقرەی شکاو  و
عەللاگەی گرمۆڵەی ڕقی کۆن  
پەیوەندیی ترشاو و  
تەقسیمی بێ وایەر 
بۆ سی ڤی تەزویر و 
وەعدی ئێکسپایەر

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand