داهاتی نەوت لە (9) مانگی ئەمساڵدا (90) ملیار دۆلار بووە

Draw Media

2022-10-31 07:34:23




 (درەو):
بە پێی ئامارەکانی کۆمپانیای بة بازارخستني نەوتی عێراق (سۆمۆ)، داهاتی هەناردەی نەوتی عێراق لە (9) مانگی ساڵی (2022) بریتی بووە لە (90) ملیار (388) ملیۆن و (786) هەزار و (336) دۆلاری ئەمریکی، کە تێکڕای هەناردەی نەوت بۆ هەر مانگێک بریتی بووە لە (10) ملیار و (43) ملیۆن و (198) هەزار و(481) دۆلاری ئەمریکی.
داهاتی ساڵی (2022)  بە ڕێژەی (70.6٪) زیاتر بووە لە داهاتی ساڵی (2021) کە داهاتەکە بریتی بوو لە (52) ملیار و (981) ملیۆن و (515) هەزار و(830) دۆلار، بە تێکڕای مانگانەی (5) ملیار و (886) ملیۆن و (515) هەزار و (830) دۆلار.
سۆمۆ ئاماژە بە داهاتی مانگی ئایاری ئەمساڵ (2022) دەکات کە بەرزترین ئاستی داهاتی فرۆشتنی نەوتی تێدا تۆمار کراوە، داهاتی تەنها ئەو مانگە بریتی بووە لە (11) ملیار و (447) ملیۆن و (514) هەزار و ( 4) دۆلار، هەروەها لە مانگی (کانونی دووەم) ئەمساڵ کەمترین داهاتی فرۆشتنی نەوت تۆمار کراوە کە بریتی بووە لە (8) ملیار و (322) ملیۆن و (679) هەزار و (526) دۆلار.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand