سیاسییەكانی هەرێم هاندەری كام هەڵبژاردەی مۆندیالن؟

Draw Media

2018-06-06 10:20:12



بە گوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی " هاوڵاتی" كە لە ژمارە 1757ی رۆژی چوارشەممە شەشی ئایاری 2018 بڵاوكراوەتەوە ، هەندێك لە كەسایەتییە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكەن كە لە مۆندیالی روسیا هاندەری چ هەڵبژاردەیەكی تۆپی پێن .
•    فوئاد مەعسوم، سەرۆك كۆماری عێراق: هاندەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی میسرە
•    نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم: هاندەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیایە
•    هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی:  هاندەری هیچ هەڵبژاردەیەك نییە.
•    عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی: هاندەری وڵاتێكی دیاریكراو نیە.
•    جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی:  هاندەری ئەو وڵاتەیە كە یاری جوان دەكات.
•    نەورۆز مەولود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم: هاندەری هەڵبژاردەی هۆڵەندایە.
•    قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم: هاندەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرایە.
•    بەرهەم ساڵح سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەریی و هاوسەرەكەی : هاندەری هەڵبژاردەی بەرازیلن.
•    محەمەدی حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكرات:  هاندەری هەڵبژاردە ئەڵمانیایە
•    ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق: هاندەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیایە.
•    یوسف محەمەد، سەرۆكی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان: هاندەری هەڵبژاردەی ئەرژەنتین.
•    سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: هاندەری هیچ هەڵبژاردەیەك نییە.
•    مەلابەختیار، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی: هاندەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرایە.
.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand