" یەكێتی هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەدات"

Draw Media

2018-06-05 11:22:53



(درەو میدیا):
رۆژنامەی باس كە هەفتەنامەیەكی گشتییە و سەربە پارتی دیموكراتی كوردستانە و لەلایەن كۆمپانیای ڤێرسای دەردەكرێت لە نوێترین ژمارەیدا هەواڵێكی لە لاپەڕەی یەكەمدا بڵاوكردوەتەوە و نوسیوێتی:" ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە دوا كۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری پێكهێنانی شاندێك دەدات بۆ سەردانی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، بە مەبەستی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ مانگی 12ی ئەمساڵ و هەریەكە لە پارتی و یەكگرتووی ئیسلامیش ئەو هەوڵەی یەكێتی بە گونجاو نازانن".
بە پێی زانیارییەكانی " باس" كە لە سەرچاوەیەكی ئاگادار لە نێو یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێی دراون، لە دوا كۆبوونەوەی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا بڕیاردراوە بە پێكهێنانی شاندێك بەمەبەستی سەردانیكردنی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ رازیكردنیان بە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ مانگی 12 كانوونی یەكەمی ئەمساڵ، بەو بیانووەی كە لەو مانگەدا بە یەكەوە هەڵبژاردنی پارێزگاكانیش ئەنجامبدرێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand