گفتوگۆی میدیاكاران 

Draw Media

2022-05-17 11:55:42



ئەمڕۆ ژمارەیەك سەرنوسەر و میدیاكار و بەرپرسی سەنتەر و دەزگا میدیاییەكان لە (درەو)، گفتوگۆگی كراوەیان کرد سەبارەت بە: (ئاڵنگاریەكانی بەردەم میدیاكان).
لە گفتوگۆكەدا باس لە دۆخی ئێستای میدیا و هەلومەرجی كاركردنی میدیاكان کرا، بەتایبەت پرسی هێرشە ئەلكترۆنیەكان بۆ سەر پەیج و سۆسیال میدیا دیجیتاڵیەكان.
تەوەرێكی تر گفتوگۆكردن بوو لەسەر چۆنیەتی درووستكردنی هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی لە نێوان دامەزراوە میدیاییەكاندا.
لە ئاكامی گفتوگۆكەدا بە شێوەیەكی گشتی بەشداربووان كۆكبوون لەسەر ئەوەی:
1. هەوڵدان بۆ درووستكردنی هەماهەنگی میدیایی لەسەر ئاستی كوردستان و دەرەوە لە نێوان دامەزراوە میدیاییەكان.
2. پشتیوانی و پێكەوەیی بۆ روبەڕووبونەوەی ئەو فشارانەی درووستدەكرێن لەسەر دامەزراوە میدیایی و راگەیاندكارەكان.
3. هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی فشارە ئەلكترۆنیەكان بە شێوەی گروپی و راستەوخۆ لەرێگەی كۆمپانیای فەیسبووك و دەزگا پەیوەندیدارەكانەوە.
4. ئاگاداركردنەوەی كونسوڵ، نێردە نێودەوڵەتیەكان، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان، لەبارەی رەوشی میدیا و گوشارەكانی سەر دامەزراوە میدیاییەكان. 

1. دەزگای ستاندارد – هەولێر
2. بوار نیوز – هەولێر
3. رادیۆی دەنگ – گەرمیان
4. شارپرێس
5. دیبلۆماتیك 
6. هاوڵاتی
7. پەرەگراف
8. درەو
9. رێكخەری سەنتەری میترۆ
10. سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان
11.كەمال چۆمانی 
12.فەرمان رەشاد 
13. دڵشاد ئەنوەر
14- كارۆخ رەسوڵ  شارەزای تەكنیكی سۆسیال میدیا

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand