خۆتان مەشغوڵ مەکەن هاوڕێ

2022-05-15 08:05:06



دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو) 

 

هەتاکو دنیا دنیا بێ
هیچکام لەمانەی خوارەوە
بەبێ ئەوی تریان نابێ:
تەقە دوای حەفلەو گۆرانی
ئابڵوقە بێ سلێمانی
فێڵ و پاشقول 
شانبەشانی هاوپەیمانی
**
کە ئەچیتە لای مەسئولێک
چەند خۆشە بتناسێتەوە
بزانێ کوڕی گەڕەکی
سەد درامای ئەم زەمانە
قەت ناگاتە پێنج دەقیقەی 
تەمسیلێکی حاجی مەکی
خۆتان مەشغول مەکەن هاوڕێ
ئێرە سیستمی لێ نایە
بە غەیرەز تڕەکەڵەکی
**
لە دواجاردا
خوارەوە ئەچێتە سەرێ
سڕو تڕمان 
فجوق ئەفەرموێتە دەرێ
هەزار ئەگەر
ئەکەن بەساقەی مەگەرێ
دوربا حیزب ئاوا ئەمرێ

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand