ئەڵمانیا: پەنابەرێكی ئێرانی خۆی سوتاند

Draw Media

2018-05-30 12:41:42



(درەو میدیا):
پەنابەرێكی ئێرانی لەبەرچاوی فەرمانبەرانی ئیدارەی حكومەت لە شاری گۆبینگنی باشوری ئەڵمانیا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
بەگوێرەی راپۆرتی میدیاكانی ئەڵمانیا، ئەو پەنابەرە ئێرانییە كە تەمەنی (35 ساڵ)ە، وەكو ناڕەزایەتی دژی پێنەدانی مافی پەنابەرێتی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و لەو كارەشیدا رەنگە مەبەستی خۆكوشتن بوبێت. 
پۆلیس رایگەیاند، ئەو پەنابەرەی كە خۆی سوتاندووە، زیانی زۆری بەرنەكەوتووە و رزگاركراوە، بەڵام ئەو كەسانەی كە روداوەكەیان بە چاوی خۆیان بینیوە دوچاری شۆك بوون بەتایبەتی كە گوێیان لە هاواری پەنابەرەكە بووە لەكاتی سوتانیدا.

پۆلیسى ئەڵمانیا ناو و ناسنامەی پەنابەرەكەی ئاشكرانەكرد.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand